عه‌دنان ساڵه‌یی پێشه‌كی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌باو هاوته‌ریب بووه به ژیانی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نا، به‌ڵكو رۆژانه له ره‌فتاره‌كان و قسه‌كانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه ره‌هه‌ندێكی مێژوویی دوورودرێژی هه‌یه و گوزارشته له هه‌ست و سۆزی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه و نه‌مانتوانیوه به‌زار بیڵێین ئه‌وا له رێگه‌ی شیعره‌وه هه‌موویمان ده‌ربڕیوه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعریش ده‌روونناسی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ست بووه به ئاكارو ره‌فتاری مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌میش وه‌ك زانستێكی سه‌ربه‌خۆ نا، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌گونجێت بڵێم به‌ر له فه‌لسه‌فه‌ش به‌شێك بووه له بیركرنه‌وه و ره‌فتاری مرۆڤ، به‌ڵام له دواییدا هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت وه‌ك زانستێكی سه‌ربه‌خۆ و باڵا گوزارشتی له‌خۆی كرد‌و كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و بارانه‌وه كراوه. به‌شی یه‌كه‌م ته‌وه‌ری یه‌كه‌م أ-چه‌مكی ده‌روونناسی ده‌روونناسی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی یۆنانی، له هه‌ردوو وشه‌ی (psyche) كه به‌واتای گیان، یان ده‌روون به‌كارهاتووه، یان زۆر جاریش وشه‌ی (psychirios) به‌واتای رۆحانی یان ده‌روونی به‌كارهاتووه له‌گه‌ڵ وشه‌ی (logos)كه به‌واتای زانست، یان لێكۆڵینه‌وه به‌كارهاتووه دواتر هه‌ر له زمانی یۆنانیدا بۆ زانستی ده‌روونناسی،چه‌مكی (psychelogos)كه به زمانی ئینگلیزی (psychelogy)به فه‌ره‌نسی (psychogie) دواتر له زمانی عه‌ره‌بیدا به (علم النفس) یان (السیكولوجیا)گوزارشتی لێكراوه. له هه‌موو ئه‌مانه‌دا تاكه واتایه‌ك هاوبه‌شه ئه‌وه‌یه سایكۆلۆژیا مانای ده‌روونزانی (ده‌روونناسی)یان زانستی ده‌روون ده‌گرێته خۆی.(1) وشه‌ی ده‌روونناسی له زمانی كوردیدا له رووی رۆنان و فۆرمه‌وه پێكهاتووه له وشه‌ی (ده‌روون+ناس+ی) ده‌روون به واتای (النفس)ی عه‌ره‌بی و( گیان)ی كوردی پاشان وشه‌ی (ناس) كه بنج و ره‌گی چاوگی (ناسین)ه له‌گه‌ڵ پاشگری (ی) كه بۆ نه‌سه‌ب و خاوه‌ندارێتیه. هه‌روه‌ها به‌هایه‌كی مه‌عنه‌ویشی پێده‌به‌خشێت، واتا په‌سنی ئه‌و زانسته ده‌كات كه كاری ناسینه‌وه و لێكجوداكردنه‌وه‌ی ده‌روونه‌كانه. له كۆتاییدا واتای یان مه‌به‌ستی تاكه‌كانه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێناسه‌كردنی ده‌روونناسی كارێكی ئاوا ئاسان نییه، جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ده‌روونناسه‌كاندا له‌و بواره‌دا. هۆكاره‌كانی ئه‌و جیاوازیه‌ش ئه‌مانه‌ن: -1ده‌روونناسه‌كان له زه‌مینه‌ی رۆشنبیریی جیاوازه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن. -2جیاوازیی و هۆو رێگه‌كانی لێكۆلینه‌وه كه به‌كاریانده‌هێنن. -3جیاوازی بواری لێكۆڵینه‌وه‌یان. ئه‌گه‌ر گوتمان ده‌روونناسی واتا (سایكۆلۆجی psychology) زانستێكه ده‌روونی مرۆڤ دیراسه‌ت ده‌كات لێی ده‌كۆڵێته‌وه ئه‌وه له‌وانه‌یه ره‌خنه له‌و پێناسه‌یه بگیرێت بگوترێت: نه‌خێر ده‌روونناسی دیراسه‌ی ده‌روون ناكات و پێشی ناكرێت، چونكه ده‌روون چه‌مكێكی میتافیزیكی گریمانه‌ییه، به‌ڵكو دیراسه‌تی شوێنه‌واری ده‌روون، واتا: ره‌فتار (سلوك) ده‌كات. ئه‌وه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر ده‌روونناسی لقێك له لقه‌كانی دیراسه‌تی ره‌فتاری ئاژه‌ڵیش ده‌كات. كه‌واته ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واونییه و گشت لایه‌نه‌كانی ئه‌و زانسته ناگرێته خۆی. ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه ده‌روونناسانی قوتابخانه‌ی ره‌فتارێتی (السلوكیه)ده‌یگرن بۆ ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێكرد.(2) دیارترین و ساده‌ترین پێناسه‌ی ده‌روونناسی بریتییه له (ئه‌و زانسته‌یه كه له ره‌فتاری مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه).(3) به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه ته‌نها لایه‌نێكی ده‌روونناسی ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش ره‌فتاره‌كانی مرۆڤه، بۆیه ناتوانین پشت به‌م پێناسه‌یه ببه‌ستین وه‌ك پێناسه‌یه‌كی گشتگیر. هه‌ندێك له‌ده‌روونزانه‌كان ده‌ڵێن: ده‌روونزانی ئه‌و زانسته‌یه كه توێژینه‌وه‌ی ژیری (عقل)ی مرۆڤ ده‌كات، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی تریان له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌روونزانی بریتیه له: له لێكۆڵینه‌وه و زانینی ده‌روونی مرۆڤ، به‌ڵام گونجاوترین پێناسه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:- (ده‌روونزانی بریتییه له توێژینه‌وه‌ی زانستی ره‌وشتی مرۆڤ له‌خۆ سازدانی له‌ته‌ك ژینگه).(4) له پاش پێشكه‌وتنی زانستی ده‌روونزانی پێناسه‌كه‌ی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هات و له‌ده‌ر ئه‌نجامدا چه‌ند پێناسه‌ی نوێ بۆ ده‌روونزانی خرایه‌ڕوو له‌وانه، ده‌روونزانی (ئه‌و زانسته‌یه كه له ره‌فتاری مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه، كه له ئه‌نجامی وروژێنه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و به دوای پرۆسه مه‌عریفییه‌كانی و ئه‌زموونه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت، ده‌توانین پێناسه‌ی ده‌روونزانی به‌م شێوه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو: *زانست/ ده‌روونزانی به زانست ده‌ژمێردرێت چونكه شێوه‌زاری رێكخراو به‌كاردێنێت بۆ تێبینیكردنی ره‌فتاره‌كان و وه‌سفكردنی پێشبینیكردن و شیكردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كان *ره‌فتار: هه‌موو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه مرۆڤ ده‌ریده‌بڕێت له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بارودۆخه جیاجیاكان. *وه‌ڵامدانه‌وه: هه‌موو چالاكییه‌ك ده‌گرێته‌وه كه له ده‌رئه‌نجامی ورووژینه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیش جووڵه‌ی یان زاره‌كی یان به‌هه‌ڵچوون ده‌بێت. *ورووژێنه‌ر: هه‌موو هۆكارێكی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كی ده‌گرێته‌وه هانی چالاكییه‌كانی مرۆڤ ده‌دات یاخود رایده‌گرێت ورووژێنه‌ره‌كان دووجۆرن: -1ده‌ره‌كی -2ناوه‌كی (فسیولۆجی –ده‌روونی) *پرۆسه عه‌قڵییه‌كان: بریتییه له بڕێكی تایبه‌ت له توانا هزرییه‌كانی كه‌سه‌كه و هه‌ست و سۆز و پاڵنه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر ناتوانن ئه‌م پرۆسه‌یه ببینن، به‌ڵام له راستیدا بوونی هه‌یه. نه‌خشه‌ی ژماره(1) شیكردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی ده‌روونزانی.(5) د.ئازاد عه‌لی ده‌ڵێت: له راستیدا پێناسه‌كانی ده‌روونزانی زۆرن، به‌ڵام به‌بۆچوونی من نزیكترینیان له سروشتی زانسته‌كه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌یه كه ده‌ڵێت: (ده‌روونزانی ئه‌و زانسته‌یه له پێكهێنه‌ره‌كانی، ده‌روونی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی و شوێنه‌واره‌كانی (واتا ره‌فتار) و كارتێكردنه‌كانیان و ساغی و ناساغیان ده‌كۆڵێته‌وه به شێوازێكی زانستیانه).(6) ئه‌مه شتێك بوو له سه‌رنج و دیدی زانایان توێژه‌ره‌وانی بواری ده‌روونزانی له‌سه‌ر چه‌مك و پێناسه‌ی ده‌روونزانی، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان له گۆشه‌یه‌كی جیاوازه‌وه له بابه‌ته‌كه‌ی روانیوه و لێی كۆڵیوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر یه‌كێكیان به‌شێك له راستییه‌كانیان پێكابێت، ئه‌وا به‌كۆمه‌ڵه به‌شێك، گشتێك پێكده‌هێنن و به‌رچاویان روونكردووین. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ب-په‌یوه‌ندی شیعر و ده‌روونناسی (كاریگه‌ری ده‌روونناسی له‌سه‌ر شیعر) ده‌روونناسی و ئه‌ده‌بیات بێگومان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی زاده‌ی بیر‌و هزرێكی وه‌دیهێنراوه له نێو خودی مرۆڤه‌كه‌دا. بۆیه ده‌كرێ بڵێین هه‌ر جۆره (هه‌ڵچوون)، ئیحساس، خۆشحاڵی، نیگه‌رانی……هتد ) ده‌رهاویشته‌ی ده‌روونی نووسه‌ره‌كه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی وه‌ك (چیرۆك، كه پاڵه‌وان و نه‌یاری تێدایه، یان به‌ره‌نگاری) ئه‌ویش دیسانه‌وه‌كاریگه‌ری ژیانی نووسه‌ره‌كه‌یه، كه به ئێمه ده‌گات بۆیه زۆربه‌ی كات ده‌توانین له رێی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ره‌وه بزانین كه ژیان و بیروباوه‌ڕی ئه‌و نووسه‌ره چۆن بووه. هه‌ر وه‌كو نووسه‌ری گه‌وره (خواجه نصیر گوسی) ده‌ڵێت: كاردانه‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ نووسینه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه روونه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنێ په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌ده‌بیات و ده‌روونناسی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ر جه‌سته‌و زیندووه.(7) بۆیه هه‌موو به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی، كه‌م یان زۆر خاوه‌ن ره‌هه‌ندێكی ده‌روونییه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ باری ده‌روونی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه له ئان و ساتی نووسینی ده‌قه‌كه‌یدا ده‌خاته‌ڕوو ئه‌م جۆره بۆچوونه نابێته له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌روونی له جۆره‌كانی تری ئه‌ده‌بدا، كه‌وا به‌پێی په‌یام و بابه‌ت و ره‌گه‌ز له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌ده‌بی ده‌روونی جیاده‌كاته‌وه لایه‌نی بایه‌خدانه به‌په‌رده هه‌ڵماڵین له رووی هه‌سته په‌نگ خواردووه‌كانی ناخی مرۆڤدا و خولیا‌و شاراوه‌كانی هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤ و به‌های تایبه‌تی هه‌یه له‌م جۆره ئه‌ده‌به.(8) ره‌خنه‌سازه ده‌روونشیكاره‌كان كرده‌ی ئافراندن بۆ ده‌روونی ئافرێنه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌روه‌ختی گه‌شه‌كردن و ژینگه‌ی دانه‌ر و سه‌روه‌ختی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و خه‌ون وخه‌یاڵ و گه‌لێك لایه‌نی دیكه، كه كه له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌مانه پێكڕا كه‌ڵه‌كه ده‌بن وله چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی وهونه‌ریدا، ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی ناخ و جه‌سته‌ی هونه‌رمه‌ندو دانه‌ره‌كه‌وه. فرۆید و لایه‌نگرانی كرده‌ی ئافراندن بۆ گرێی ده‌روونی ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌وه‌ی كه هه‌موو ئافرێنه‌رێك یان هه‌موو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێك خاوه‌نی گرێیه‌ك یان چه‌ندین گرێن، له كاره‌كانیشیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت فرۆید له باسی گرێی ده‌روونی و كرده‌ی ئافراندندا بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه پرسیاریش دیاریده‌كات و هۆكاری درووستبوونی گرێ و خه‌فه‌كردنی حه‌زوو ئاره‌زووه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانیش (به‌تایبه‌ت حه‌زه سێكسییه‌كان) شیده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه كاتێك جه‌سته ده‌چێته قۆناغی گه‌شه‌كردن و حه‌زه سێكسییه‌كانه‌وه داوای تێركردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاك به‌هۆی چاودێره‌كانه‌وه (چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، خێزانی یان مۆراڵی) هتد…ناچاری خه‌فه‌كردن ده‌بێت به‌مه‌ش حه‌زه‌كانی ئه‌و تاكه له‌ناوه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بن و له نه‌ستدا ده‌مێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خودی تاك هه‌ست به‌م كه‌ڵه‌كه‌بوون و مانه‌وه‌یه بكات، له كۆتاییدا له دانراوه‌كانیدا به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون.(9) (دۆركهایم) بڕوای وایه كه بیر به‌ته‌نیا به‌رهه‌می چالاكیی ژیری مرۆڤ نییه، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه مرۆڤ به‌شێكه تیایدا ته‌نانه‌ت هه‌موو شێوازه‌كانی مه‌عریفه‌ی مێژوویی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نترۆپۆلۆژیایی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ژینگه كاریگه‌ریه‌كی زۆری به‌سه‌ر ره‌فتارو چه‌مكی تێگه‌یشتن و ئاوێته‌كردنی له‌گه‌ڵ میكانیزمی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه. (سان سیمۆن) بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌بێ ئه‌ده‌ب له یه‌ككاتدا كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی بێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یره‌وكردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌روده‌ری له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی له نێوان كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات له‌هه‌ر شوێن و كاتێدابێت.(10) په‌یوه‌ندی نێوان ده‌روونناسی و ئه‌ده‌ب په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووی و توولانییه، به‌ڵام وه‌كو دوو زانستی سه‌ربه‌خۆ نا، به‌ڵكو له هه‌ناو و چوارچێوه‌ی باس و خواسه فه‌لسه‌فییه‌كاندا گوزارشتی لێكراوه. بۆیه فه‌یله‌سوفانی كۆن و كلاسیكی یۆنان له‌گه‌ڵ ده‌مه‌ته‌قێو تیۆره فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆیاندا ئاماژه‌یان به‌زانسته‌كانی تری وه‌كو: (پزیشكی، ئه‌ده‌بی، ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی…..هتد) كردووه به‌سه‌ربه‌خۆیی نا، به‌ڵكو له په‌راوێزی فه‌لسه‌فه‌كه‌یاندا (كامیل حه‌سه‌ن به‌سیر)له كتێبی (مێژووی ره‌خنه‌سازی)دا راو بۆچوونی ئه‌فلاتوونمان بۆ روون ده‌كاته‌وه له‌مه‌ڕ شیعر‌و شاعیران ده‌ڵێت:)هه‌ڵوێستی ئه‌فلاتون ده‌رباره‌ی هونه‌ری شیعر له‌سه‌ر بناغه‌ی تیۆری نموونه‌كان (المپل) دامه‌زراوه) له‌م تیۆره‌دا هه‌روه‌كو له فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا ئاشكرایه سێ جیهانی بۆ زانیاری ده‌ستنیشانكردووه. -1جیهانی نموونه: واته (عالم المپل) كه باره‌گای نموونه‌ی به‌رزی راستییه‌كانه. -2جیهانی هه‌ستپێكراو: واته (عالم المحسوس) كه شانۆی مادییه هه‌مووشتێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌داو ئاده‌میزادیش به‌یه‌كێك یان زیاتر له پێنج هه‌ستكاره‌كانی هه‌ست پێ ده‌كات و لێی تێده‌گات. 3.جیهانی سێبه‌ر:واتا (عالم الچلال) كه هونه‌ر مه‌نده‌كان به‌هۆی هونه‌ره جوانه‌كانیانه‌وه دروستی ده‌كه‌ن و ده‌یهێننه ئه‌نجام ئه‌فلاتون له‌به‌ر تیشكی هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌م بیردۆزه گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كابرایه‌ك به‌ناوی (جلوكۆن)وه ده‌رباره‌ی به‌های شیعر به‌رپا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ی جلوكۆن پاش بیركرنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له‌و چاكانه‌ی كه له كۆماره‌كه‌مدا چه‌سپاون هیچ شتێكی له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی هونه‌ری شیعر زیاتر سه‌رنجم راناكێشێت: جلوكۆن: ئه‌وه چییه په‌نجه‌ی بۆ درێژ ده‌كه‌یت؟ تكایه روونی بكه‌وه: ئه‌فلاتون: ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه فه‌رامۆشكردنی و فڕێدانی شیعری لاساییكه‌ره‌وه‌یه و گوێ رانه‌گرتنه بۆ خاوه‌نه‌كانی. له‌م گفتوگۆیه‌دا دوو بڕیاری ئه‌فلاتون ده‌رباره‌ی شیعر روون ده‌بنه‌وه: بریاڕی یه‌كه‌م: دانانی شیعر به‌شتێكی بێسوود و كه‌ڵك نه‌به‌خش. بریاڕی دووه‌م: ته‌ماشاكرنی شیعر وه‌كو به‌رهه‌مێكی لاساییكه‌ره‌وه و ناڕه‌سه‌ن بڕیاری یه‌كه‌م، بێگومان ئاكامی دووه‌مه ،چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو شیعر لاسایی كه‌ره‌وه و ناره‌سه‌ن بوو هه‌ڵبه‌ت هیچ سودێكی نابێت و له‌كه‌ڵك گه‌یاندن به كۆمه‌ڵ بێبه‌ریه.(10) (ئه‌رستۆ)ش یه‌كێكی تره له‌و زانا‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه دیدو تێروانینی خۆی له‌مه‌ڕ شیعر و شاعیران خستۆته‌ڕوو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی شاعیر ئه‌وه‌نییه كه ته‌نیا ئه‌و شتانه بگێڕێته‌وه كه له رابردوودا روویانداوه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و شتانه باس بكات كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا رووبده‌ن، یان به‌پێی (ئیحتیمالیه‌ت probability) ، یان به‌پێی پێویستی (necessary) روو بده‌ن كه‌چی مێژوونووس ئه‌و شتانه ده‌گێڕێته‌وه كه روویانداوه شاعیریش ئه‌و شتانه باسده‌كات كه‌له‌وانه‌یه رووبده‌ن به‌و پێیه هه‌روه‌ك (ئه‌رستۆ) بۆی چووه ده‌بێت ئه‌قڵ له شیعردا سه‌ر مه‌شق بێت خۆ ئه‌گه‌ر شاعیر په‌نای برده به‌ر هه‌ست و سۆز و ویژدان ئه‌وا نابێت له‌و سنووره تێپه‌ڕێت كه ئه‌قڵ بۆی داناوه، ده‌بێت شیعر باسی گشته‌كی بكات، به پێچه‌وانه‌ی مێژوو باس له هه‌نده‌كی ده‌كات (ئه‌رستۆ) له (هونه‌ری شیعر)دا باسی توانای شاعیری كردووه‌و وتویه‌تی: پێویسته مه‌حاڵی (impossible) شیاو له‌و شیاوه به‌باشتر بزانین كه ئه‌قڵ نایبڕێت كه‌واته ده‌بێت شاعیر به‌هره‌یه‌كی ته‌كنیكی له به‌رهه‌مه‌كه‌یدا هه‌بێ و ئه‌و شته‌ی به‌لای خه‌ڵكه‌وه مه‌حاڵه بیخاته قاڵبێ رووداوی واقیع و كه‌ره‌سته‌ی شێواز‌و دیالۆك بۆ دانانی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌كار بهێنرێ و داڕشتنی گرێیه‌كه‌ش-به‌پێی وته‌یه‌كی ئه‌رستۆ، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر شاعیر شتێكی (ناماقووڵی هێناو زانی، كه چۆن به‌رگێكی راسته‌قینه‌ی به‌به‌ردا بكات، ده‌شێت ئه‌و كاره بكات، هه‌رچه‌نده كه ئه‌قڵ نایبڕێت، به‌ڵام بۆی هه‌یه كه ئه‌و كاره بكات، چونكه ئه‌وه‌ی بۆ شاعیر ده‌شێت بۆ كه‌س ناشێت(11) هه‌روه‌ها ده‌روونزانیش له‌لایه‌ن فه‌یله‌سه‌فانه‌وه باسی لێوه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌میش وه‌كو ئه‌ده‌ب وه‌كو زانستێكی سه‌ربه‌خۆ نا به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا بۆیه گه‌شه‌كردنی ده‌روونزانی به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێ په‌ربووه به‌م شێوه‌یه‌یه‌ی خواره‌وه: 1-ده‌روونزانی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ك زانسته‌كانی تر به‌شێك بوو له فه‌لسه‌فه به زانستی رووح ده‌ژمێردرا له‌لایه‌ن یۆنانه‌كانه‌وه به‌ناوباگترین فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان (سوكرات، ئه‌فلاتوون، ئه‌رستۆ)بوون. أ-سوكرات (470-399 پ.ز) یه‌كێك بوو له فه‌یله‌سوفه به‌ناوبانگه‌كانی یۆنان، سوكرات ئه‌و فه‌یله‌سوفه بوو كه فه‌لسه‌فه‌ی له ئاسمانه‌وه هێنایه سه‌ر زه‌وی، له رێگه‌ی وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (خۆت بناسه) سوكرات مامۆستای ئه‌فلاتوون بوو فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به (نازانم) ناسراوبوو، ئه‌وه‌ی شایانی باسه سوكرات خۆی به‌رهه‌می نووسراوی له دوای جێنه‌ماوه هه‌موو زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌م فه‌یله‌سوفه له رێگه‌ی قوتابیه‌كانییه‌وه نووسراوه، به‌ناوبانگترین قوتابیشی (ئه‌فلاتوون) له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا (كۆماری ئه‌فلاتوون) ئاماژه‌ی به سوكرات كردووه له كاتی گفتوگۆ فه‌لسه‌فیه‌كانیدا. ب-ئه‌فلاتوون (427-347 پ.ز): به‌رای ئه‌فلاتوون دوو جیهان هه‌یه (جیهانی نموونه‌یی-جیهانی هه‌ستپێكراو) هه‌روه‌ها پێی وایه ده‌روون و جه‌سته دوو شتی لێك جیاوازن و هزره‌كانی مرۆڤ كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌فتار، به‌ڕای ئه‌و سێ جۆر ده‌روون هه‌یه (ده‌روونی تووڕه-ده‌روونی شه‌هوانی-ده‌روونی عاقڵ) ئه‌و سێ ده‌روونه‌ی به عاره‌بانه‌یه‌ك وه‌سفكرد دوو ئه‌سپ رای ده‌كێشێت، لێخوڕه‌كه‌ی ده‌روونی ئاقڵه، ئه‌سپه‌كانیش ده‌روونی تووڕه‌و شه‌هوانین). ج-ئه‌رستۆ(384-322 پ.ز) به‌ڕای ئه‌رستۆ ده‌روون و جه‌سته جیاواز نین له یه‌كتر و به‌په‌یكه‌رێك وه‌سفی كرد، خۆڵی په‌یكه‌ر جه‌سته پێك دێنێت و وێنه‌ی په‌یكه‌ر ده‌روون پێكدێنێت، ده‌روونیش سێ جۆر كاری هه‌یه به‌پێی كاره‌كان جیاوازی له‌نێوانیان درووست ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: ا-كاری خواردن (مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و دره‌خت تێیدا به‌شدارن) ب-كاری جووڵه‌و هه‌ستكردن (مرۆڤ و ئاژه‌ڵ تێیدا به‌شدارن) ج-كاری بیركردنه‌وه(تایبه‌ت به مرۆڤ).(12) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مێژووی (ده‌روونزانی ئه‌ده‌ب)ده‌ست نیشان بكه‌ین كه‌مێك ئه‌سته‌م و ئاڵۆزه، بۆیه ده‌بێت بچینه‌وه سه‌ر مێژووی جیابوونه‌وه‌وه‌ی ده‌روونزانی له‌فه‌لسه‌فه‌و بوون به‌زانستێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه سه‌ره‌تای بوونی ده‌روونزانی به‌زانست و جیابوونه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1879)كه (ڤۆنت) له‌شاری (لایبزگ)ی ئه‌ڵمانی بۆیه‌كه‌مجار تاقیگه‌یه‌كی دامه‌زراند و تیایدا ده‌ستی كرد به توێژینه‌وه و دیارده ده‌روونییه‌كان، ئیتر له‌و ساڵه‌وه ده‌روونزانی بوو به زانستێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك هه‌موو زانسته‌كانی تر و دواتر ئه‌و تاقیگه‌یه بوو به جێگا و مه‌نزڵگه‌ی كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانی زۆر له ده‌روونناسان بۆ به ئاكام گه‌یاندنی توێژینه‌وه‌ی زانستی تاوتوێ كردنی دیارده ده‌روونییه‌كان.(13) هه‌ر له‌م بواره‌دا زانای ئه‌ڵمانی (سیگمۆند فرۆید) (1856-1939) هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردۆته‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه ده‌ماره‌كان كاتێك كه‌وته گومانه‌وه هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌ن هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌جه‌سته‌وه له كاتێكدا هه‌موو پزیشكه‌كان هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كردنه‌كانیان له رێگه‌ی جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌وه‌بوو، به‌ڵام فرۆید له سه‌ره‌تای كاره‌كه‌یدا خۆی وه‌ك پزیشكێكی پسپۆری ئه‌عصاب ده‌ناساند، به‌ڵام زۆر زوو سه‌رنجی دا ئه‌و فێركردنانه‌ی له پاریس له‌باره‌ی نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان بینی بووی ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی پێ بكرێت، فرۆید كاتێك له‌باره‌ی كاره‌كه‌ی زیاتر قووڵبۆوه بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی نه‌خۆشی هیستری ده‌بن (hysterics) هاتبوون تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه شتێكه په‌یوه‌ندی به ده‌روونه‌وه هه‌یه نه‌ك له‌ش (جه‌سته).(14) فرۆید له‌به‌ر زیره‌كی خۆی و وردی و تێروانینه ده‌روونییه‌كانی له‌مه‌ڕ سروشتی رووداو و كه‌سایه‌تی پاڵه‌وان و هه‌ندێ شاكاری ئه‌ده‌بی جیهانی توانیوێتی ببێته خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی خۆی له‌م بواره‌دا، بۆیه فرۆید به یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت ئه‌ده‌بی خسته ژێر ركێفی لێكدانه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه و زۆر حه‌زی له خوێندنه‌وه‌ی دانراوه ئه‌ده‌بیه‌كان ده‌كرد و زۆر شه‌یدای شاعیران و ئه‌دیبان بوو، ئه‌م زانا ده‌روونناسه سوودی له لینواڕگه‌كه‌ی خۆیی و له‌هه‌ندێ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌ناوبانگ له‌نێو ئه‌ده‌بی جیهانیدا بینیوه و بۆ سه‌لماندنی هه‌ندێ له بۆچوونه‌كانی به پێچه‌وانه‌ی (پاڤلۆڤه‌وه) كه‌وا زیاتر راهێنانی سه‌گ له نێو تاقیگه‌كه‌یدا كردبوو به‌به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه ده‌روونییه‌كانی له تیۆره به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی په‌رچه‌كرداری مه‌رجی. به‌لای فرۆیده‌وه پرۆسه هه‌ستییه‌كان به‌سه‌ر رووی منی ده‌روونه‌وه رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و نه‌ستیه‌و، نه‌ستیش ئه‌و شوێنه‌یه ئاره‌زووه خه‌فه‌كراوه‌كانمان تێدا خۆی ده‌شارێته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێرنه‌بوونی چێشتووه‌به‌هۆی هۆكاره ده‌ره‌وه‌ییه‌كان وه‌ك زانراوه نه‌بوونی و ئازار زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تواناكانی مرۆڤ و چالاكی ده‌به‌خشێته توانای هونه‌ری و، نه‌بوونی ئه‌ندێشه و ده‌پشكوێنێت و تێربوون لاوازی ده‌كات.(15) *سیگموند فرۆید (froed) له 6/ی مایسی 1856 له ڤێربۆرگ ی شاری مۆرافیا له دایكبووه، له ته‌مه‌نی (4) ساڵیدا كۆچیان كردووه بۆ ڤیه‌ننا، دواتر له‌وێ ده‌ست ده‌كات به خوێندن و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی چووه‌ته زانكۆی پزیشكی ڤیه‌ننا، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ویستویه‌تی له‌به‌شی یاسا بخوێنێت، به‌ڵام له ژێر كاریگه‌ری (داروین) و (گۆته) دا بڕیاری خوێندنی پزیشكی داوه‌و له ساڵی (1881) كۆلێژی پزیشكی ته‌واو ده‌كات، فرۆید له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌بوو له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی شه‌ری هیتله‌ر نه‌مسای جێهێشت، چووه له‌نده‌ن له ساڵی (1885) چووه پاریس بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێستریا و خه‌واندنی موگناتیسی،پاشان فرۆید بۆ ڤیه‌ننا گه‌ڕایه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر هیستریا و خه‌ون و ده‌روونشیكاری نووسیوه، دواتر له ساڵی (1910) كۆمه‌ڵه‌ی ده‌روونشیكاری دامه‌زراند و له ساڵی (1919) له زانكۆی ڤیه‌ننا وانه‌ی به قوتابیه‌كان وتووه‌ته‌وه، فرۆید له ماوه‌ی ژیانیدا كۆمه‌ڵێك كتێبی گرنگی ده‌رباره‌ی ده‌روونشیكاری نووسیوه، وه‌ك: (لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان، مو‌سا و یه‌كتاپه‌رستی، پێنج وانه له‌ده‌روون شیكاریدا، ته‌وته‌م و تابۆ، سێ وتار ده‌رباره‌ی تیۆری سێكسی ئاینده‌ی وه‌همێك، شارستانی و نیگه‌رانییه‌كان، زاڵبوون به‌سه‌ر شه‌رمدا، سایكۆلۆجیای ده‌روونی، سۆپه‌ر بنه‌مای له‌زه‌ت) تا له (23)ی سپته‌مبه‌ری ساڵی (1939) به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پووك له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.(16) (سیگمۆند فرۆید) وه‌ك ده‌روونناسێكی خاوه‌ن تیۆری ده‌روونی تایبه‌تی خۆی سوودی له چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری بینیوه له داڕشتنی بنه‌ماكانی تیۆره‌كه‌یدا، بۆ نموونه سودی له شانۆ نامه‌ی (ئۆدیب پاشا/405 پ.ز)ی سۆفۆ كلیسی شانۆنامه‌نووسی یۆنانی كۆن بینیوه بۆ باسكردنی گرێی باوك سالاری هه‌روه‌ها سوودی له شانۆنامه‌ی (هاملێت)ی وه‌لیه‌م شكسپیر بینی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌مار (neurosis) له ورێنه، هه‌روه‌ها فرۆید چیرۆكی (گرادیڤا) (1903) ی یانسنی چیرۆكنووسی ئه‌ڵمانی كرده به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تیۆری لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونامه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌به‌وه، هه‌روه‌ها سوودی له رۆمانی (برایانی كارامازۆڤ)ی (تیۆدۆر دۆستۆیڤسكی) وه‌رگرت بۆ باسكردنی تاوانی باوك و كوشتن و باسكردنی باری ده‌روونی دۆستۆیڤسكی) هه‌روه‌ها سوودی له تابلۆی مۆنالیزای (لیۆناردۆ داڤنشی) بینیوه بۆ باسكردنی لایه‌نی كاریگه‌ری چه‌پاندنی خۆشه‌ویستی دایك به‌سه‌ر داهێنانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌ی هونه‌ری شیكاری ئیتالی.(17) لێره به‌دواوه ده‌روونناسی ئه‌ده‌بی زیاتر سه‌ری هه‌ڵداو خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، زیاتر خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان دۆزرایه‌وه و زانایان وده‌روونناسان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌وه دوان و هاوبه‌شیه‌كانیان خسته به‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی. په‌راوێزه‌كان: -1 ده‌روونشیكاری شیعر، پێشڕه‌و عەبدوڵڵا، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی، ژماره (206)، هه‌ولێر،2013،لا9. -2 ده‌رباره‌ی ده‌روونزانی گشتی،د. ئازاد عەلی،2007، لا7. -3 بنه‌ماكانی ده‌روونزانی گشتی، عزەدین ئەحمەد عەزیز،چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات،هه‌ولێر،چاپی شه‌شه‌م،2015،لا22 -4 سایكۆلۆجیای گشتی ،د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی،چاپخانه‌ی زانكۆی صلاح ا‌لدین،هه‌ولێر،چاپی یه‌كه‌م،(2006) لا33. -5 بنه‌ماكانی ده‌روونزانی گشتی ،عزالدین احمد عزیز،سه‌رچاوه‌ی پێشوو لا23. -6 ده‌رباره‌ی ده‌رونزانی گشتی، د.ئازاد عەلی. لا8 -7 روان‌شناسی،نوسینده،معصوم خدادای مهاباد،عچو هیئت علمی دانشگاه ازاد اسلامی،واحید‌و رامین،سایت مرجع دانش. -8 ده‌روونشیكاری و ئه‌ده‌بی ده‌روونی،د.عادل گه‌رمیانی ،گۆڤاری ئاینده،ژ 43،(2003)لا43. -9 ره‌خنه‌ی ده‌روونی و كرده‌ی ئافراندن،هێرۆ كورده،گۆڤاری گزنگ،ژماره87، لا83. -10 پێوه‌ره سۆسێو لۆژیه‌كانی شعر،د.ئازاد عەبدولواحید كەریم ،گۆڤاری گزنگ، ته‌مموزی 2005،ژ260، لا21. -11 تیۆری ئه‌ده‌ب، د. ئازاد عەبدولواحید كەریم ،كوردستان، كه‌ركوك2007،چاپخانه‌ی ئارابخا،چاپی یه‌كه‌م،2007،لا25 -12 بنه‌ماكانی ده‌روونزانی گشتی،عزەدین ئەحمەد رەسوڵ،سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لا26. -13 سایكۆلۆجیای گشتی ،د.كه‌ریم شریف قه‌ره‌چه‌تانی،سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لا14. -14 ده‌روونشیكاری شیعر ،پێشره‌و عەبدوڵڵا،بلاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی،ژ (206)، هه‌ولێر،2013، لا13. -15 ده‌روونشیكاری ئه‌ده‌بی ده‌روونی ،د،عادل گه‌رمیانی،گۆڤاری ئاینده،ژ 43،2003،لا -16 نالی و سایكۆلۆجیای شیعر،ریبوار محمد مه‌لا زاده،چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات،هه‌ولێر،2016،لا230. -17 ده‌رون شیكاری ئه‌ده‌بی ده‌روونی ،د.عادل گه‌رمیانی،سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure