24/8/2019 10:35 AM

ڕۆژنامەگەریی تەلەفیزیۆنی _ بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆكیۆمێنتاری

یەكەم كۆڕی بڵاوكردنەوەو ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی "ڕۆژنامەگەریی تەلەفیزیۆنی _ بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆكیۆمێنتاری" سازدەكرێت.

لەوبارەیەوە فرمان عەبدولڕەحمان نووسەری كتێبەكە رايگەیاندووه: ئەم کتێبە نوێیەم هەوڵێکی خاکیانەی منە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەبواری میدیای بینراودا هەیە لەرووی سەرچاوەو ڕێبەری پراکتیکی کە ڕۆژنامانووسان و خوێندکاران و ئارەزوومەندان بتوانن سوودی لێببینن.

وتیشی: كتێبەكە بەرهەمی ماندووبونی دوو ساڵ نووسین و توێژینەوەو سەردان و وەرگرتنی راهێنانە لە تەلەفیزیۆنە بەناوبانگەكانی وەكو سی ئێن ئێن و دۆیچە ڤێلاو ئەلجەزیرە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارم بتوانم سوود بە رۆژنامەنووسان و میدیاكاران و خوێندكارانی فۆناغەكانی بەشی راگەیاندن بگەیەنم و سوودی لێوەربگرن.

رۆژی یەكشەممە ۲٥/٨/۲۰۱۹ سەعات 5:00ی ئێوارە كافێی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە كۆڕەكە سازدەكرێت.

ئەم کتێبە نوێیەی رۆژنامەنووس فرمان عبدالرحمن چوارەم کتێبی چاپکراویەتی.

خاك - پوكمیدیا






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved