له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیان له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كارتی نیشتمانی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی: له ئێستادا ده‌توانن به شێوه‌ی (ئۆنڵاین) راسته‌وخۆ له رێگای ئه‌م لینكه‌وه www.nid-moi.gov.iq له‌سـه‌ر كومپیوته‌ر له ماڵی خۆت فۆرمی كارتی نیشتمانی پربكه‌یته‌وه‌و بیبه‌یت بۆ فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی و مامه‌ڵه‌ی پێبكه‌یت. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پێویسته به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌بێ یان له گوگڵ داونلۆندی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باركۆدی فۆرمه‌كه بخوێنێته‌وه. له ئێستادا له سه‌رتاسه‌ری عێراق كار به كارتی نیشتیمانی ده‌كرێت و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئه‌و كارته‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له‌جیاتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه به‌كاریبهێنێت و له داهاتووشدا به‌ته‌واوی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی باری شارستانی. خاك - راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure