سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕیستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و له كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژه‌ڵی خراپ‌دا گرت، كه خوارده‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده ده‌كات. هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕیستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ خوارده‌مه‌نی عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی له كۆگایه‌كدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (35) كیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژه‌ڵی خراپ‌دا گیراوه، كه خوارده‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێره‌كانی لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ئاماده ده‌كات. ڕاشیگه‌یاند: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گۆشته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ریه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی كۆگاكه له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌ته‌وه ڕوبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆتاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات خواردن و خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست و پاكوخاوێن بخۆن و له‌و شوێنانه‌ی خۆراكه مادده‌ی خراپبوو و نه‌شیاو به‌كارده‌هێنن دووربكه‌ونه‌وه‌و زیان به ته‌ندروستی خۆتان مه‌گه‌یه‌نن. لیژنه‌ی ڕیستۆرانت و كافتریا‌و شوێنه گهشتوگوزاريیهكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه ڕۆژانه سه‌ردانی ڕیستۆرانت و چێشتخانه‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه خواردن ئاماده‌و پێشكه‌شی هاووڵاتیان و میوان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure