24/8/2019 10:58 AM

هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم و بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە تا كاتێكی نادیار قەدەغە بكرێت.

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزەراتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه: بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و ماندووبونی جوتیاران، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ بڕیاریداوە لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵەوە كە دەكاتە چەند رۆژی داهاتوو تا كاتێكی نادیار هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە قەدەغە بكرێت.

وتیشی: بڕیارەكە لەكاتێكدایە كە بەرهەمی ناوخۆ پێگەیشتووەو لە بەرژەوەندی جوتیارانە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، هەركاتێكیش بەرهەمی ناوخۆ كەمبوەوەو نرخی تەماتە گران بوو، ئەوكاتە بۆ پاراستنی مافی بەكاربەر لەبارەی هاوردەكردنی بەرهەمی تەتامە بەپێی پێویستی بازاڕ بڕیار دەدەین.

لەبارەی بەرهەمەكانی دیكەشەوە، رایگەیاند: ئەمساڵ بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە كاری پێدەكرێت كە باج خراوەتەسەر بەرهەمە هاوردەكان، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر بزانرێت بەرهەمی ناوخۆی پێداویستی بازاڕ پڕدەكاتەوە هاوردەكردنی هەموو بەرهەمەكان قەدەغە دەكەن و ئەوەشی زیادەبوو  لە پێداویستی ناوخۆ بە پیشەسازی دەكرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved