پزیشكانی بواری ده‌روونی به‌رده‌وام ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته هه‌موومان گرنگی به‌كه‌سایه‌تی خۆمان بده‌ین، چونكه پێیانوایه گه‌ر سه‌ره‌تا خۆمان خۆشنه‌وێت ناتوانین یه‌كێكی ترمان خۆشبوێت، بۆیه پێویسته گرنگی به‌خۆت بده‌یت و باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت. چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌خۆت بده‌یت و خۆت خۆشبوێت: 1- هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م ته‌ماشای خۆت مه‌كه، هه‌رگیز به‌خۆت مه‌ڵێ كه ناشرینیت یان شایه‌نی هیچ نیت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگامه‌ده بیرۆكه‌ی خراپ له‌مێشكتدا هه‌بێت له‌باره‌ی خۆته‌وه، هه‌میشه جوانی له‌ڕووخسارتدا ببینه‌و خۆت خۆشبوێت و هه‌ستبكه كه شایه‌كی هه‌موو خۆشییه‌كی له‌ژیاندا. 2- گه‌ر به‌شێوازی قژت رازی نیت و پێستی ده‌موچاوت به‌دڵ نیه؟ گرنگی به‌خۆت بده له‌ڕێگای ئارایشگاوه مۆدێلاتێكی نوێ هه‌ڵبژێره بۆ قژت، هه‌روه‌ها سه‌ردانی پزیشكی پێستی ده‌موچاو بكه بۆ وه‌رگرتنی كرێمێك بۆ پێستی ده‌موچاوت. 3- له‌ڕووی كه‌سانی تره‌وه ته‌ماشای توانای خۆت مه‌كه، چونكه هه‌موو كه‌سێك خاڵی لاوازی هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێك به‌شێوه‌ی خۆی تایبه‌ته، تۆش هه‌روه‌ها نایابی به‌وشێوه‌ی كه هه‌ی. 4- كاتێك له‌قه‌ره‌باڵغیدا به‌كۆمه‌ڵ دانیشتوی له‌كاتی قسه‌كردندا هه‌ست مه‌كه كه باسی تۆ ده‌كرێت، یان له‌كاتی توانجدا هه‌ست به‌لاوازی خۆت مه‌كه‌و قسه‌كان به‌شه‌خسی وه‌رمه‌گره، له‌هه‌مانكاتدا زۆر گرنگی به‌بۆچوونی كه‌سانی تر مه‌ده‌و گرنگی به‌كه‌سایه‌تی خۆت بده. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure