24/8/2019 02:54 PM

سینەما و گێڕانەوەی کارەسات

شەڕی جیهانی دووهەم بێگومان یەکێک لە ڕەشترین لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتییه. مرۆڤی هونەرمەندیش بەردەوام حەزی لەوە بووە ئەم کارەساتە بگێرێتەوە و لەوانەیه ژانری سینەما یەکێک لە کاریگەرترین بوارەکان بێت بۆ ئەم مەبەستە.
١-شندلەر لیست
ئەم فیلمە دەرهێنەرەکەی "ستیڤەن سپیلبێرگ"ـە و یەکێک لە گرنگرین فیلمەکانی سەرجەم مێژووی سینەمایه. ئەم فیلمە چیرۆکی پیاوێکی دەوڵەمەندە به ناوی "ئۆسکار شندلەر"، کە به پاراستنی کرێکارە جوولەکەکان لەدەر کردن و ناردیان بۆ کەمپەکانی مەرگ، لە ڕێگای بەرتیل دان به بەرپرسانی حیزبی نازییەوە، گیانی هەزاران کەسی لە مردن ڕزگار کرد.
٢-پیانیست
پیانیست چیرۆکی ڕاستەقینەی ژەنیارێکی پیانۆیه به ناوی "ڤێلادیسلاو شپیلمەن" کە خەڵکی پۆڵەندایه و وڵاتەکەی لە لایەن سوپای نازییەوە داگیر ئەکرێت. ئەم مۆسیقارە لێهاتووە تەنیا به هۆی چانس و دواتر چاکەی چەند کەسەوە زیندوو ئەمێنێت. ڕۆمەن پۆلانسکی، دەرهێنەری فیلمەکە، خۆی جوولەکەیه و لە کاتی شەڕەکەدا مێرمناڵ بووە و ئازارەکانی شەڕی چێشتووە و لەم فیلمەشدا به باشی ڕووداوەکانی نواندۆتەوە.
٣-وەرە و سەیر کە
چیرۆکی ئەم فیلمە لە "بلارووس" کە ئەو کات بەشێک لە سۆڤیەت بووە ڕوو ئەدات. ئەم فیلمە کۆمەڵێک دیمەنی دڵتەزێن لە خۆ ئەگرێت و هەستی بینەران به نیسبەت دیاردەی شەڕەوە ئەورووژێنێت و مرۆڤ بەو ئاکامە ئەگەیێنێت، تەنها کارێک کە مرۆڤ ئەتوانێ ئەنجامی بدات ئەوەیە بەر به ڕوودانی شەڕ بگرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved