سۆفیا سایمۆندز نمایشكاری جلوبه‌رگ‌و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له مۆناكۆوه بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له ئه‌مریكا كاره‌با گرتی‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه له‌هۆش خۆی چوو. سۆفیا له‌و كاته‌دا كاره‌با گرتی كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی ریكلامێك بوو بۆ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دروست كردنی كه‌لوپه‌لی جوانكاریی، له‌و كاته‌دا كه ده‌ستی به‌ر سه‌كۆیه‌كی ئاسنینه‌وه ده‌گرێت كاره‌با گرتی‌و له هۆش خۆی چوو. له كاتی له‌هۆشخۆچوونیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ری بوون به په‌له گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه‌و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نیویۆرك به‌ئاگا هاته‌وه‌و ده‌ركه‌وت سه‌لامه‌ته‌و ته‌نیا كه‌مێك ده‌ستی به كاره‌باكه سوتاوه. سۆفیا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه كاره‌با گرتی‌و خۆیشی هیچ سكاڵایه‌كی ره‌سمی دژی كارمه‌ندان‌و ته‌كنیكاران به‌رز نه‌كردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه رێكه‌وت بووه‌و هیچ مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه نه‌بووه.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure