گروپی كۆمپانیاكانی ئینتێڵ هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌نتیگرێت‌و چیپی خۆی كه تایبه‌ته به سه‌نته‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی كۆمپیۆته‌ر‌و زیره‌كی ده‌ستكردی تێدایه خسته بازاڕی كه‌لوپه‌ری ئه‌له‌كترۆنییه‌وه. ئه‌و كۆمپانیایه رایگه‌یاند، دروست كردنی ئه‌و جۆره چیپه داهێنانی خۆیانه‌و له كارگه‌ی خۆیان له شاری حه‌یفای ئیسرائیل به‌رهه‌م هاتووه، داهێنانه‌كشیان ناوناوه نه‌رڤانا ئێن ئێن بی ئای، واته سپرینگهێڵ، ئه‌م به‌رهه‌مه كار له‌سه‌ر ئایس له‌یك ده‌كات‌و به ته‌كنۆلۆژیای 10 نانۆمه‌تر كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی پێده‌دات قورسایی گه‌وره به وزه‌ی زۆر كه‌متر چاره‌سه‌ر بكات. گروپی كۆمپانیاكانی ئینتێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ئێستا كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك فه‌یسبووك به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وان به‌كار ده‌هێنێت. ناڤین راو به‌ڕێوه‌به‌ری گروپه‌كه له باره‌ی به‌رهه‌می زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو زیره‌كیی ده‌ستكرد بگاته ده‌ست هه‌موو كه‌س، پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین به‌رهه‌مه‌كانی له‌مه‌ودوا توانای چاره‌سه‌ر كردنی زۆرترین داتای هه‌بێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure