كۆمپانیای ئه‌سترۆبۆتێك له ناو نۆ كۆمپانیادا توانی گرێبه‌ستێكی 2,6 ملیار دۆلاری به‌ده‌ست بهێنێت بۆ دروست كردن‌و پێشخستنی كه‌شتی ئاسمانی رۆبۆتئاسای بچووك بۆ ئه‌وه‌ی بنێردرێت بۆ سه‌ر مانگ. پڕۆژه‌كه بڕیاری له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو بێت‌و ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت، ئه‌و كات ئه‌مریكا دوای 50 ساڵ‌و له دوای گه‌شته‌كه‌ی ئه‌ۆپۆلۆوه یه‌كجار ده‌بێت كه‌شتییه‌كی رۆبۆتی ئاسمانی بنێرێته سه‌ر مانگ. كۆمپانیای ئه‌سترۆبۆتیك كه باره‌گاكه‌ی له شاری پیتسبۆرگه بڕیاری داوه موشه‌كی فۆڵكان به‌كار بهێنێت بۆ هه‌ڵدانی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه‌ی له هاوینی 2021دا. پڕۆژه‌ی هه‌ڵدانی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی رۆبۆت به گوێره‌ی به‌رنامه‌و پلانی ناسایه‌و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه به گه‌یشتنی بۆ سه‌ر مانگ رێگه خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2024دا گه‌شتی كه‌شتیوانه‌كانی ناسا بۆ سه‌ر مانگ ده‌ست پێ بكات. تۆری برۆنۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای لیۆنایتد لۆنش ئه‌لایانس كه به‌رهه‌مهێنه‌ری مووشه‌كی فۆڵكانه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م گه‌شت ده‌بێت به مووشه‌كی فۆڵكان‌و یه‌كه‌م هه‌نگاویش ده‌بێت بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ.
رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure