حكومه‌تی ئایسله‌ندا په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتێك لادا، كه تایبه‌ته به رووباری (ئۆكیۆكۆڵ)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رووباره‌ی به‌سته‌ڵه‌كه كه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه له‌ناو چووه‌و سیفه‌تی به‌سته‌ڵه‌كی له‌ده‌ست داوه. كۆمه‌ڵێك له زانایانی بواری ژینگه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی په‌رده‌لادانه‌كه بوون‌و زاناكانیش له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، توانه‌وه‌ی رووباره به‌ستووه‌كان ئاماژه‌و نوقڵانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای زه‌وی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌چێت. له‌سه‌ر تابلۆی مۆنۆمێنته‌كه وته‌یه‌كی ئه‌ندرێ سنایه‌ر ماگناسۆنی نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئایسله‌ندی نووسراوه كه ده‌ڵێ: رووباری ئۆكیۆكۆڵ یه‌كه‌م رووباره سیفه‌تی به‌سته‌ڵه‌ك له ده‌ست ده‌دات‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌رجه‌م رووباره‌كانمان له دووسه‌د ساڵی داهاتوودا هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بێت. هه‌ر له‌سه‌ر تابلۆی مۆنۆمێنته‌كه نووسه‌ر به نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌ڵێ: ئێمه ده‌زانین چی روو ده‌دات‌و پێویسته چی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه ئێوه‌ن كه ده‌زانن داخۆ ئێمه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ كردووه یان نا. رووباری ئۆكیۆكۆڵ له وێنه‌یه‌كی 1986دا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌ك پارچه سه‌هۆڵ‌و شه‌خته‌یه، به‌ڵام له تازه‌ترین وێنه‌دا ته‌نیا رووبارێكه‌و چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی بچووك سه‌هۆڵی تێدا ماوه.
رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure