25/8/2019 12:15 AM

ئه‌مجۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ مه‌خۆن

هاووڵاتیان لە جۆرێكی شەربەت ئاگاداردەكرێنەوە

بەهۆی خراپ عەمباركردنییەوە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەتدا دەگرن و سەرۆكی لیژنەكە دایكان و باوكان ئاگاداردەكاتەوە.

لە راگەیەنراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووه.. عیسمەت محەمەد سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی خراپ عەمباركردن و گومانی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردنەوە لە گۆكایەكی ناوچەی فەرەجئاوای شاری سلێمانی‌ لیژنەكە دەستی بەسەر (700) كێس شەربەتدا گرتووه.

وتیشی: شەربەتەكە لە جۆری (فستقە)ەو بە تامەكانی (پرتەقاڵ، قۆخ و هەنار) لە بەغداوە هاوردەكراوەو (16) هەزارو 800 دانەیە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین.

راشیگەیاند: ئەمجۆرە شەربەتە لە دوكانی گەڕەكەكاندا زیاتر بە منداڵ دەفرۆشرێت، بۆیە پێویستە دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان دەیخۆن، رێگریان لێبكەن لە خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو.

عیسمەت محەمەد سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند: تەندروستی سلێمانی وەڵامی پشكنینەكەی بە نەشیاو بۆ خواردنەوە داوەتەوە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان تەواوی شەربەتەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved