25/8/2019 12:27 AM

32هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان دەستپێدەكات

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی كردنەوە لە پاركی غەدیری شاری ئیسفەهان، سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە فەرمی دەستی بەكار كرد.

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رێوڕەسمی كردنەوەی سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە خوێندندەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد.

"عەلیڕەزا تابێش" بەڕێوەبەرانی بەشە جۆراوجۆرەكانی فیستیڤاڵ، مەرزیە برومەند، پوران درەخشەندە، رائید فەریدزادە، قودرەتوڵڵا نەورۆزی (شارەوانی ئیسفەهان)، عەبدوڵڵا عەلیموراد، ئەبولفەزل جەلیلی، رابیعە مەدەنی، كامبۆزیا پەرتەوی، لەیلی رەشیدی، عەلی ئەكبەر قازی نیزام، وەحید نیكخواه ئازاد، حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "محەمەد عەلی ئەنساری" (بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفەهان)، مەهدی مەزروعی، ئەمیر ئەرجومەند زەندئاوەر، فەتحوڵڵا موعین، پورمحەمەد شەریعەتی (ئەندامی شۆڕای ئیسلامی شاری ئیسفەهان) و جێگرەكانی شارەوانی ئیسفەهان و چەندین كەسایەتی دیكە لە كەسایەتییەكانی ئامادەبووی ئەم رێوڕەسمە بوون.

ئامادەبوونی هۆگران لە پاركی غەدیری شاری ئیسفەهان لە رێوڕەسمی كردنەوەی فیستیڤاڵ كە هاوكات بوو لەگەڵ رێكەوتی جەژنی پیرۆزی غەدیری خوم، جۆش و خرۆشێكی تایبەتی بەم رێوڕەسمە دا.

لە سەرەتای ئەم رێوڕەسمەدا ڤیدیۆیەك بە زمانی ئینگلیزی لە مێرمنداڵان پەخش و بڵاوكرایەوە كە وێرای بەخێرهاتن بە ئامادەبووان، یادێك لە منداڵانی سێڵاو لێدراو كرایەوە.

پاشان حوجەتولئیسلام وەلموسلمین "محەمەد عەلی ئەنساری" (بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیسفەهان) لەسەر بانگهێشتی "پێژمان بازغی" پێشكەشكاری ئەو داڕێژەیە هاتە سەر شانۆ بۆ ئەوەی كە پەیامی "سەیدعەباس ساڵحی" وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران بخوێنێتەوە.

لە درێژەدا "پێژمان بازغی" بانگهێشتی مێرمنداڵێكی كرد بۆ ئەوەی كە بێتەسەر شانۆو گۆرانی و بەستەی "عەلی ئەی هومای رەحمەت" بۆ ئامادەبووان بخوێنێتەوە كە لەگەڵ چەپڵەرێزانی ئامادەبووان هاوڕێ بوو.

هاوكات لەگەڵ پێشكەشكردنی ئەم هەڵبەست و گۆرانیە، ئاڵای سەر گڵكۆی پیرۆزی بارەگاو حەرەمی حەزرەتی عەلی (د.خ) لە نەجەفی ئەشرەف لەلایەن هاوسەران و منداڵانەكانی چوار شەهیدی پارێزەری حەرەم لەسەر شانۆی بەرنامەكە نمایشكرا.

پاشان ڤیدیۆیەك لە بەرزڕاگرتنی یادی 23 هەزار شەهیدی بەرەڤانی پیرۆزو شەهیدان ئەحمەد كازمی و موحسین حوجەجی (شەهیدانی پارێزەری حەرەم) بە وتەكانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئێران بۆ ئامادەبووان پەخش و بڵاوكرایەوە.

لە درێژەی ئەم رێوڕەسمە‌دا، "عەلیڕەزا تابێش" دەبیری فیستیڤاڵ هاتەسەر شانۆو دەقێكی سەبارەت بە سی‌ودووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ ئامادەبووان خوێندەوەو رایگەیاند: میوانداری ئێمە شاری میهرەبان، ریشەدارو دووپاتە نەبووی ئیسفەهان و خەڵكی دڵپاكی ئەم شارە هاوهەنگاو لەگەڵ ئێمە هەوڵیانداوە كە فێستیڤاڵیك كە بۆ بەرزڕاگرتنی وێنەو منداڵی و وێنەی منداڵای ساز بدەن تا بە هەستێكی خۆش و دۆستانەو بە رازاوەترین شێوە بەڕێوەبچێت.

پاشان "قودرەتوڵڵا نەورۆزی" شارەوانی ئیسفەهان هاتەسەر شانۆو وێڕای بەخێرهاتن بە ئامادەبووان، میوانان و مێرمنداڵانی ئامادەبوو لەم رووداوه سینەماییەدا‌ وتی: ‌ئاوێتەیی‌ و هاوكات بوونی ئەم شەو لەگەڵ كردنەوەی فیستیڤاڵ، بەرەكەتێكە بۆ فێستیڤاڵی نێو‌نەتەوەیی منداڵان و مێرمنداڵان، ئەو فیستیڤاڵەی كە‌ دەتوانێت ببێتە سەرمایەیەكی گەورە نەك هەر بۆ مندالانی ئەمڕۆ بەڵكو بۆ سازێنەرانی داهاتووی وڵات. سینەما گۆچانێكی سیحراوییە كە دەتوانێت مەبەست و ئارمانەكانی یەك میللـەت نمایش بكات.

لە درێژەی ئەم رێوڕەسمەدا كە پێشوازی بەربڵاوی منداڵان و مێرمنداڵانی پارێزگای ئیسفەهان و سەرجەم ئامادەبووانی بەدواوە بوو، لە دوای پەخشكردنەوەی كلیپێك لە فیلمەكانی پڕ لە یادو بیرەوەری سینەمای منداڵان وەكو "باشو غەریبەی چكۆلە" ، "كڵاو سوور" ، "شاری مشكەكان" ، "دزی بووكەڵەكان" ، "سەفەری سیحراوی"  "چیرۆكەكانی مەجید" و هتد گروپی مۆسیقای پێكهاتوو لە 170 منداڵ و مێرمنداڵی هونەرمەندی موزیكژەن بە ئامادەبوون لەسەر شانۆ چەندین پارچە مۆسیقایان پێشكەشكرد.

پەخش و بڵاوكردنەوەی كلیپی ناساندنی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی بەشە جۆراوجۆرەكانی ئەم خولە لە فیستیڤاڵ بەشی كۆتایی هێنەری رێوڕەسمی كردنەوەی سی‌ودووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بوو.

خاك -  مەنسور جیهانی 








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved