له بابه‌تێكدا ه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا دایكان و باوكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی گه‌ر منداڵه‌كانتان ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بوو پێویسته پشكنینی شه‌كره‌ی بۆ بكه‌یت: 1-ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر 2-میزكردنی زۆر 3-كه‌مكردنی كێش 4- بێهێزی 5-هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی ئازاری سك و رشانه‌وه هه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا د.ئاكۆ كه‌ریم تێبیتییه‌كی بۆ دایكان و باوكان ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ته‌و نووسیویه‌تی: ئه‌م نیشانانه ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی تر بن، ته‌نها نیشانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره نین، بۆیه له هه‌بوونی ئه‌و نیشانانه باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure