به وته‌ی لێكۆڵه‌ران، هیچ هۆكارێك بۆ راگرتنی خواردنی ئه‌و حه‌پانه نییه كه ڤیتامین C یان E یان تێدایه. به‌ڵام كاتێك خانمێك بیه‌وێت بیر له دووگیانبوون بكاته‌وه، ئه‌وا جێگره‌وه‌ی خواردنیان بۆ دیاریده‌كرێت. بۆ نموونه خواردنی فولیك ئه‌سید. رۆژانه فولیك ئه‌سید بخۆن به‌پێی راپۆرتێكی Task Force ی ئه‌مریكا كه كۆڕێكی سه‌ربه‌خۆو ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له كارناسانی ته‌ندروستی، سه‌رجه‌م ئه‌و خانمانه‌ی پلانی دووگیانبوونیان هه‌یه ده‌بێت هه‌موو رۆژێك وه‌ك خواردنێكی جێگره‌وه، فولیك ئه‌سید بخۆن. به‌رگری له گرفته‌كانی كاتی له‌دایكبوون فولیك ئه‌سید رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دابه‌شبوونی خانه‌كانی له‌ش. به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ناو دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه‌و جگه‌ردا هه‌یه، به‌ڵام جگه له‌مه به شێوه‌ی حه‌پیش ده‌ستده‌كه‌وێت. كارناسان پێشنیار ده‌كه‌ن خانمان له‌ناو خۆیاندا كۆگایه‌كی باش له فولیك ئه‌سید دابینبكه‌ن و به‌مشێوه‌یه رێگری بكه‌ن له چه‌ندین گرفتی به‌ربڵاوی منداڵی ناو سك كه پێیده‌وترێت گرفتی بۆری عه‌سه‌بی. جێی باسه، گرفتی بۆری عه‌سه‌بی ده‌توانێت فتقی مۆغه‌ره‌ی پشت و هه‌روه‌ها گرفتێكی زگماكی له داخرانی بڕبڕه‌ی پشت به‌دوای خۆیدا بهێنێت كه له دابه‌شبوونی ئاسایی خانه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ گه‌شه ده‌كات. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure