وه‌زیری په‌روه‌رده: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوێندنگه ئینگلیزییه‌كان به میكانیزم ده‌بێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوێندنگه ئینگلیزییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: میكانیزمی تایبه‌تیان بۆ خوێندكارانی خوێندنگه ئینگلیزییه‌كان ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵيانوه‌شاندنه‌وه. ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان 473 خوێندنگه‌ی ئینگلیزی هه‌یه‌و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوێندنگه ئینگلیزییه‌كان ته‌نها بڕیاری وه‌زیر نه‌بووه، به‌ڵكو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بووه‌و میكانیزمی تایبه‌تمان ده‌بێت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی به شێوه‌یه‌كی باشتر‌و هه‌روه‌ها میكانیزممان ده‌بێت بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه بیركاری و زانست به زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure