كه‌لار.. چه‌ند بڕیارێك له باره‌ی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه درا دوای كۆبونه‌وه‌ی قائمقامی قه‌زای كه‌لار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌و تاقیگه پزیشكییه‌كان چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كانه‌وه درا. راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاشكرایكردووه: سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌رمانخانه‌كانی سنووری كه‌لارو ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیيه پزیشكییانه‌ی دێنه سنووره‌كه‌وه، قائیمقامی كه‌لار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌و تاقیگه پزیشكییه‌كان كۆبووه‌وه‌و تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌كرا كه بریتین له: - ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان هه‌یه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانخانانه جێگیر ده‌كرێن. - ئه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌رمانسازیان نییه مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌یان پێده‌درێت پزیشك بۆ ده‌رمانخانه‌كانیان دابینبكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێن به‌یه‌كجاری. له خاڵی كۆتایی بڕیاره‌كاندا هاتووه: له‌مه‌ودوا هه‌ر ده‌رمان و پێداویستییه‌كی پزیشكی بێته سنووری كه‌لاره‌وه له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه لیژنه‌ی ده‌رمانخانه‌كان سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار پشكنینی بۆ ده‌كات و ئه‌وكات دێته ناو شاره‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رێگه‌گرتن له ده‌رمانی ساخته‌و نه‌شیاو. خاك - راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی كه‌لار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure