ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له رابردوودا ئه‌نجامدرابوون ده‌ریخستبوو كه خه‌وی زیاده ته‌مه‌ڵی و ماندوبوونی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه نه‌خۆشخانه‌ی Henry Ford له Detroit ئه‌نجامیداوه، ئاكامێكی تری لێكه‌وتوه‌ته‌وه. لێكۆڵه‌ران كاتێك داوایان له ده‌سته‌یه‌ك له به‌شداربووان كرد تا كاتژمێرێك زیاتر بخه‌ون له‌وه‌ی وا خویان پێ‌گرتبوو، ئه‌م خه‌وه زیاده‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی سه‌رنجدانه‌وه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای كار‌و هه‌روه‌ها توانای ئۆتۆمۆبیل لێخوڕینیش. كاتێك مرۆڤ ده‌خه‌وێت، به‌ناو قۆناغگه‌لێكی زۆر قوڵی خه‌ودا گوزه‌ر ده‌كات كه پێیده‌وترێت دێلتای خه‌و و له‌وێوه به‌ره‌و خه‌وی سوك ده‌چێت كه له‌ودا چالاكییه‌كانی مێشك نزیكده‌بێته‌وه له‌كاتی به‌خه‌به‌ربوون. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ناو ئه‌و خه‌وه قورسه‌دا به‌خه‌به‌ربێت، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ست به خه‌واڵوویی و بێتاقه‌تی ده‌كات. هه‌تا خه‌وی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی رێك بێت و شوێنی دیاریكراوی هه‌بێت، جه‌سته له قۆناغێكی سوكتری خه‌ودا به‌خه‌به‌ر دێت‌و ئارامتریش ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆرتر له‌كاتی ئاسایی خۆی بخه‌وێت، سیستمه‌كه‌ی توشی گرفت دێت و هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وكاته مرۆڤ له قۆناغی دێلتای خه‌ودا به‌خه‌به‌ر دێت و ده‌گونجێت هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی رابردوو بێت كه ده‌یانوت خه‌وی زیاده ماندوویی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، ناكرێت بوترێت مرۆڤ ده‌بێت چه‌ند سه‌عات بخه‌وێت. له كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیشدا رێژه‌ی ناوه‌ندی كه‌مێك له 7 سه‌عات زیاتره، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پێویستیان به 9 سه‌عاته‌و هه‌ندێكیش ته‌نانه‌ت به 5 سه‌عات ئیداره ده‌كه‌ن و به‌ده‌گمه‌ن نموونه‌ی له‌وه كه‌متریش هه‌یه. باشترین یاسا ئه‌وه‌یه كه بخه‌ویت تا ئه‌وكاته‌ی خۆت به‌خه‌به‌ر دێیت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستت به سه‌عاتی جهرهسدار نه‌بێت بۆ نموونه به‌خه‌به‌رت بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی و كاره‌كانت له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ بكه‌یت. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure