زانایان ده‌ڵێن» زمان ده‌توانێت پێشبینی ئه‌گه‌ری تووشبون به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان بكات».تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی چینیی له زانكۆی( زینگیانگ )ی چین له‌و بڕوایه‌دان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ندێك به‌كتریای سه‌ر زمان، ڕه‌نگه كلیلی ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه ئێستا توێژینه‌وه له‌میكرۆبه‌كانی ڕیخۆڵه بووه‌ته بوارێكی نوێ و جێگه‌ی مشت‌ومڕ له بواری لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كاندا، به‌جۆرێك پسپۆڕان ئومێده‌وارن ئه‌وه شێوازه نوێیه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی ڕیخۆڵه و ته‌نانه‌ت زهایمه‌ریش. ئه‌نجامه نوێیه‌كانی له‌گۆڤاری (زانستی زینده‌وه‌ره مایكرۆسكۆبییه‌كانی ناوده‌م) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه ( مایكرۆبیۆم)ی زمان ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئاشكرا كردنی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیمه پزیشكییه چینییه‌كه پشكنینیان بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌خۆش كرد كه له قۆناغی سه‌ره‌تای نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس دا بوون كه ژماره‌یان (30) كه‌س ده‌بوو و به‌رواردیان كردن له‌گه‌ڵ 25 كه‌سی خۆبه‌خش كه ته‌ندروستیان باش بوو و هیچ نیشانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌یان نه‌بوو ، بۆ ئه‌مه‌ش زنجیره‌ی بۆماوه‌یی زۆر پێشكه‌وتویان به‌كارهێنا بۆ پشكنینی (میكرۆبیۆمه‌كانی زمان) و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسیان هه‌یه جۆره مایكرۆبێكی جیاواز له‌سه‌ر زمانیانه له چاو ئه‌وانه‌ی كه ساغن و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان نییه. یه‌كێك له‌پسپۆڕانی به‌شداربوو له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌ی جیاواز ده‌خه‌نه ڕوو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی مایكرۆبیۆمه‌كان و نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس، به‌ڵام هێشتا پێویستمان به توێژینه‌وه‌ی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئه‌وه بسه‌لمێنین كه مایكرۆبیۆمه‌كانی سه‌ر زمانی مرۆڤ ده‌توانن ببنه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ئه‌گه‌ری تووشبوونی كه‌سێك به شێرپه‌نجه‌ی پنكریاس. چوار جۆر به‌كتریاش هه‌یه كه مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس زیاد ده‌كات ، كه‌مبوونه‌وه‌ی (Haemophilus)و(Porphyromonas)، هه‌وه‌ها زیادبوونی ئاستی (Leptotrichia) و(Fusobacterium.). ئه‌و تیمه چینییه ده‌ڵێن» ئه‌گه‌ری زۆر به هێز ئه‌وه‌یه كۆئه‌ندامی به‌رگریی به‌سته‌ری گرنگ بێت له نێوان مایكرۆبیۆمی زمان و شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بسه‌لمێت ئه‌وا ڕێگه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ داهێنانی چاره‌سه‌ری نوێ و له‌وانه‌ش ده‌رمانه‌كانی دژه زینده‌ییه‌كان و چاره‌سه‌ره به‌رگرییه‌كان، بۆ یارمه‌تیدانی مرۆڤ تا له ئاینده‌دا خۆی له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان بپارێزێت». سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure