قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كارگه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێ نه‌كات سزاده‌درێت. قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كارێكار له شوێنی كار هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی ماف و پێداویستییه‌كانی كرێكاران. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له كه‌مترین كاتدا گرفت و كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی له ئاستێكی به‌رچاودا جێبه‌جێبكه‌ن، ئاماژه به‌وه‌شكرد ئامانجیان له‌مه پاراستنی گیانی كرێكاران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و دڵته‌زێن. ده‌شڵێت: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌مرووه‌وه هه‌نگاوی پێویستییان ناوه‌و چه‌ندین شوێنیان سزاداوه‌و سه‌دان شوێنیش پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌رله‌وه‌ی رووداو و كاره‌ساتی دڵته‌زێن رووبدات ده‌یانه‌وێت به‌وردی چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه بكه‌ن, هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی "لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار له شوێنی كار" كه یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوونی ته‌واو ده‌كرێت بۆ بونی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی له هه‌موو كارگه‌و كۆمپانیاكان, راشیگه‌یاند: هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه نه‌بێت روبه‌ڕووی سزای توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه سه‌ره‌تا به غه‌رامه‌و دواتر له ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بوونیان روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: جگه له به‌دواداچوونه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی كرێكاران لیژنه‌كه له ماف و پێداویستیيه‌كانی كرێكاران ده‌كۆَلێته‌وه كه پێویسته له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه دابینبكرێن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure