27/8/2019 12:07 AM

لێوت بپارێزه‌

زۆربه‌ی خانمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا حه‌زده‌كه‌ن ببن به‌ خاوه‌ن لێوێكی جوان و پڕ، هه‌ندێك له‌ڕووی سروشتییه‌وه‌ خاوه‌ن لێوێكی پڕن، به‌ڵام هه‌ندێكیش ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامی به‌ئاگابن له ‌باری ته‌ندروستی لێوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ‌خاوه‌ن لێوێكی جوان.

له ‌كاتێكدا مرۆڤ ته‌ندروستی ناپارێزێت روبه‌ڕووی نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌ندورستی لێوه‌كانيشت بپارێزیت، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ ته‌ندروستی لێوه‌كانت بپارێزه‌:

1- چه‌ند كه‌سانێك لێوه‌كانیان به‌ ددان ئازار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی لێوه‌كانیان سور ببێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر خراپه‌ ئازاری لێوه‌كانت بده‌یت، چونكه‌ به‌گاز لێو بریندار ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی گازه‌وه‌ لێو توشی ئیلتیهاب ده‌بێت.

2- له‌ كاتێكدا لێوه‌كانت ده‌قڵیشێت و پێست هه‌ڵده‌دات، هه‌ولبده‌ ده‌ست بۆ لێوه‌كانت نه‌به‌یت و پێستی لێوه‌كانت به‌ده‌ست لێنه‌كه‌یته‌وه‌، چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ لێوت بریندار ده‌بێت و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا ته‌ندروستی پێستت باشده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌كانت نه‌قڵیشێن گرنگی به ‌ته‌ندروستی لێو بده‌.

3- به‌ لیك لێوه‌كانت ته‌ڕمه‌كه‌، زۆرجار به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ لێو وشكده‌بێته‌وه‌ مرۆڤه‌كان هانا بۆ ته‌ڕكردنی لێوه‌كانیان ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵكو به‌كارهێنانی كرێم سوودی ده‌بێت بۆ لێوی وشك.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved