لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و كارئاسانی بۆكردنیان بۆ بینینی منداڵە چاوگەشەكان لەكاتی نەخۆشكەوتنیان، نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری دوو شوێنی دیكە بۆ بینینی منداڵی نەخۆش لەكاتی بەیانیان تەرخاندەكات. نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەمەودوا لەكاتی دەوامی بەیانیان پزیشكی پسۆڕی منداڵان لە سەنتەری پزیشكی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەدو مەڵبەندی تەندروستی عەلی كەمال نەخۆشی منداڵ دەبینن. داوا لە هاووڵاتیانی بەرێز كراوە سەردانی ئەو دوو شوێنە بكەن لەكاتی نەخۆشكەوتنی منداڵەكانیان بۆ ئەوەی زۆر چاوەڕوانی بینینی پزیشكی پسۆڕ نەكەن لە نەخۆشخانەی مناڵان، چونكە قەرەباڵغیەكی زۆر لە بەشی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیە هەیە. خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure