27/8/2019 05:37 PM

ناوەندی ڕەهەند سێ کتێبی نوێ بڵاودەکاتەوە


لە وەرزێکی دیکە چالاکییەکاندا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 28/8 ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند، سێ کتێبی نوێ بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕەکانیان بڵاو دەکاتەوە. کتێبەکانی ئەمجارەی ناوەندی ڕەهەند سیاسی و ئەدەبین و یەکەیمان کتێبێکە بەناوی "چین؛ زلهێزی نوێی جیهان"، کە لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕە لەسەر وڵاتی چین و گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی ئەو وڵاتە. دووەم کتێبیان بەناونیشانی "دنیای چیرۆک"ـە، کۆمەڵێک نووسەر نووسیویانە و مامۆستا حەمە کەریم عارف کردوویەتی بە کوردی کە کۆمەڵێک دەق و ڕەخنەی لە خۆ گرتووە. هەرچی کتیبی سێیەمیانە رۆمانێکی موحسن ئەلڕەملییە بەناونیشانی "خورمای سەرپەنجەکان"، کە ڕەنجدەر جەبار کردوویەتی بە کوردی و ئەمە سێیەم ڕۆمانی ئەم نووسەرەیە کە لەلایەن ئەم وەرگێڕەوە بە کوردی بڵاو دەکرێتەوە.  
ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێکی رۆشنبیریی و ئەدەبییە و ماوەی ساڵێکە دامەزراوە و لە شاری سلێمانییە و تا ئێستا 34 کتێبی چاپ و بڵاوکردووتەوە و چەندین چالاکی ئەدەبی و هونەریشی ساز کردووە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved