28/8/2019 12:33 AM

مه‌ترسیيه‌كی گه‌وره‌ی سێڵفیگرتن ئاشكرا ده‌كرێت

شاره‌زایانی ته‌ندروستی زانكۆی شیرازی ئێرانی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ مۆبایلی زیره‌كی كامێرای LEDی به‌كارده‌هێنن مه‌ترسی دروستبوونی چرچ و لۆچی له‌سه‌ر ده‌موچاویان هه‌یه‌. 

ده‌یلی میرۆر راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا د.نه‌جمه‌ ئه‌رجمه‌ندی له‌ زانكۆی شیراز رایگه‌یاندووه‌: به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی شیراز ئه‌نجامیداوه‌ ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی كامێرا LED ی به‌كارده‌هێنن، مه‌ترسی دروستبوونی چرچ و لۆچی و پیربوونی ده‌موچاویان له‌سه‌ر ئه‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌ريیه‌كی كه‌ تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ریان دروستی ئه‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: به‌ڵام ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی جۆری كامێرا Xenon  به‌كارده‌هێنن مه‌ترسيیه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروست نابێت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌: زۆرینه‌ی هاووڵاتیان حه‌زیان له‌ موبایلی جۆری كامێرا LED ه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیقه‌ی له‌كاتی سێڵڤیگرتندا جوانتره‌.

بۆیه‌ ئه‌و دكتۆره‌ پێشنیاری كردووه‌ له‌كاتی سێڵفی گرتندا فلاشی كامێراكه‌ بكوژێننه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی فلاشدا تیشكی شین و وه‌نه‌وشه‌یی دروستده‌بێت، كه‌ به‌وه‌ش ئۆكسجینی خوێنه‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و چرچ و لۆچی دروستده‌بێت.


خاك - ئاژانسه‌كان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved