ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌رچووانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (خولی یه‌كه‌م و دووه‌م) ده‌توانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) له خوێندنگه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌ت و ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران، توانرا وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان ئاماده‌بكرێت و ئه‌مڕۆش وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌كات له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم). وتیشی: پێویسته ده‌رچووان به باشی پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌كانیان بیپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)ه ده‌توانن (زانكۆلاین) پڕبكه‌نه‌وه. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure