زانست ڕاستی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌لماند كه ده‌ڵێت: با نانی به‌یانیت شاهانه‌و نانی ئێواره‌ت هه‌ژارانه بێت. ده‌وترێت باشترین شێوازی ژیان ئه‌وه‌یه وه‌ك پاشا نانی به‌یانی بخۆیت و وه‌ك هه‌ژار نانی ئێواره بخۆیت، به‌مدواییه زاناكان ڕاستی و دروستی ئه‌و وته‌یه‌یان سه‌لماندووه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پسپۆڕانی كۆلیژی ته‌ندروستی گشتی له‌زانكۆی (لۆمالندا) له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئهمریكاو دوای چاودێریكردنی 50 هه‌زار كه‌س بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاماژه‌ی بارستایی كێش له‌و كه‌سانه‌ی كه نانێكی باش ده‌خۆن له‌به‌یانیاندا، زۆر كه‌متره له‌وانه‌ی كه ژه‌می سه‌ره‌كییان له ئێواراندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مان كالۆریشیان وه‌رگرتبێت. جیاوازی كێشی له‌شی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ش نزیكه‌ی سێ كیلۆگرام بووه‌و ئه‌وانه‌ی كه نانی به‌یانیان باش خواردووه زۆر پێویستیان به‌مه‌شقی جه‌سته‌ییش نه‌بووه یان پێویستیان به‌وه نه‌بووه كه خواردنه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه له‌ژه‌می نیوه‌ڕواندا، درێژكردنه‌وه‌ی ژه‌می كۆتایی له‌ڕۆژێكدا بۆ نانی به‌یانی ڕۆژی دواتر په‌یوه‌ندی بهنزمبوونهوهی ئاماژه‌ی بارستایی له‌شه‌وه هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه د.هانا كالیۆڤا سه‌رۆكی تیمی توێژه‌ره‌وه‌كه ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش كێشێكی دروستی هه‌بێت باشتره ژه‌مه‌كانی به‌یانیان زۆر به‌باشی و ژه‌می نیوه‌ڕوان بخورێت و له‌ژه‌می ئێواراندا ژه‌مێكی سوكه‌ڵه بخورێت، باشتریشه له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا سووكه ژه‌م نه‌خورێت، هه‌روه‌ها باشتره ئه‌گه‌ر له‌ئێواراندا شتێك خورا، ئه‌وا نێوانی ئه‌و خواردنه تا نانی به‌یانی 18 سه‌عات بێت. ده‌شڵێت: خواردنی ژه‌مێكی باشی به‌یانیان سنور بۆ چڵێسی داده‌نێت كه هۆكاره‌كه‌ی برسیبوونهوهیه له‌كاتێكی نه‌شیاوی به‌ر له‌نانی نیوه‌ڕۆو هه‌روه‌ها ئاره‌زووی خواردنی شیرینهمهنیو چه‌وریش كه‌مده‌كاته‌وه‌و دواجاریش كێشی له‌ش كه‌م ده‌بێت. توێژه‌ره‌وه‌كانیش ده‌ڵێن: خواردنی نانی به‌یانی له‌كاتێكی دیاریكراوی به‌یانیان هه‌ستكردن به‌تێری زیاد ده‌كات و كۆی ئه‌و وزه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه كه له‌ش كۆیدهكاتهوهو چۆنیه‌تی ڕژێمی خۆراكی باش ده‌كات و چه‌وری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌و كاری ڕژانی ئه‌نسۆلین رێكده‌خات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه خواردنی نانی ئێواره به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ی زۆر بێت ئه‌وا ئه‌نجامی خراپ و كاریگه‌ری خراپتری ده‌بێت له‌سه‌ر كێشی لهشو توشبون به‌نه‌خۆشییه جیاجیاكان. خاك - س: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure