له بابه‌تێكدا كه د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و گه‌شه‌ی منداڵ و پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان (بۆرد - به‌غدا) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه. چه‌ند ڕێنمایی و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شیرپێدانی سروشتی و چۆنێتی و كاته‌كانی ڕوونده‌كاته‌وه. د.تیشك ده‌ڵێت: پاش یه‌كه‌م شیرپێدان به منداڵه‌كه‌ت، دوو ڕێگا هه‌یه بۆ پێدانی ژه‌مه‌كانی دواتر، ئه‌وانیش: 1-خشته‌ی كاتی دیاریكراو.. سه‌ره‌تا 1-3 كاتژمێر جارێك، پاشان به‌پێی گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ژه‌مه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك دوورتر ئه‌كه‌ونه‌وه. 2-خشته‌ی داواكاری منداڵ: ئه‌مه‌یان منداڵه‌كه خۆی داوا ئه‌كات كه چ كاتێك پێویسته شیری پێبدرێت نه‌ك به‌پێی كاتێكی دیاریكراو. پێویسته دایكان هۆشیاربكرێنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌موو گریانێكی منداڵ مه‌رج نیه بۆ برسێتی بێت> ده‌شڵێت: دایك و منداڵه‌كه‌ی پێویسته له‌نزیك یه‌كتره‌وه بخه‌ون به مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ شیرپێدان. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه كه پێویسته 6 مانگی سه‌ره‌تا ته‌نها شیری خۆتی بده‌یتێ و ته‌نانه‌ت پێویست به ئاویش ناكات مه‌گه‌ر له مانگه زۆر گه‌رمه‌كاندا یاخود له‌كاتی سكچوون و ڕشانه‌وه بۆ ڕێگری له وشكبونه‌وه‌ی جه‌سته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆی دیاریبكرێت. دواتر‌و له ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی 6 مانگ شیری خۆت و خواردنی ته‌واوكه‌ر (ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاسن و پێداویسته خۆراكییه‌كان)ی بده‌رێ، له‌دوای یه‌ك ساڵ ئاساییه ئه‌گه‌ر شیری خۆشت بخوات به‌پێی خواستی خۆت و منداڵه‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه‌ك نیه. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌كاتی ده‌رچوون له نه‌خۆشخانه پێویسته ده‌ستبكرێت به پێدانی قه‌تره‌ی ڤیتامین D به منداڵه‌كه له‌ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه‌و پاشان به‌رده‌وام ڕۆژانه بیدرێتێ. هه‌روه‌ها هه‌موو منداڵێك پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ببینرێته‌وه له‌ماوه‌ی 48-72 كاتژمێر دوای ده‌رچوون له نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ڕووی شیرخواردن و میزو پیسی كردن و دۆخی هه‌ناسه‌و چاودێریكردن و كێشانه‌وه‌ی دووباره. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure