29/8/2019 12:13 AM

فاین ئارتس دادەخرێت

كافتریایەك لە سلێمانی دادەخرێت

بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریای فاین ئارتس دادەخات و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانیدا راگەیەنراوە، لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، پشكنینی بۆ باڵەخانەی كافتریای فاین ئارتس كراوەو دەركەوتووە سەرپێچی لە رێنماییەكانی بەرگری شارستانی كردووە، بۆیە شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرپێچییەكانی فاین ئارتس بریتیبوون لە نەبوونی ئەلەرمی مەركەزی بۆ ئاگاداركردنەوە لەكاتی روودانی ئاگركەوتنەوەدا، هەروەها كۆنەكردنەوەو رێكنەخستنی كێبڵ و وایەری كارەبای شوێنەكه، ئەمەش مەترسی روودانی كارەساتی نەخوازراوی لێدەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێكیتر لە سەرپێچییەكانی كافتریای فاین ئارتس هەبوونی مناڵی خوار هەژدە ساڵە، كە یەكێكە لە مەرجە سەرەكیيەكانی كاركردنی كافتریاكان و پێویستە پابەندبن بە رێگریكردن لە دانیشتن و پێشكەش نەكردنی خواردن و خواردنەوە، لەكاتی هاتوچۆكردنی نەوجەوان بۆ شوێنەكە دەستبەجێ شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای فاین ئارتس دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved