"چین زلهێزی نوێی جیهان" له‌لایه‌ن ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵاوه نووسراوه، ئه‌م كتێبه باسی لایه‌نی جوگرافی، مێژوو، سیاسه‌ت، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆژی چین ده‌كات. هه‌روه‌ها باسی خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی چین ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش نووسه‌ر تیشكی خستۆته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورد‌و چین. ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م كتێبه ساڵی 2009 بۆ یه‌كه‌مجار چاپم كرد، به‌ڵام ئه‌م چاپه نوێیه دووباره چاوپیاخشاندنێكی نوێم بۆ ڕه‌وشی نوێی چین كردووه، له‌م ده ساڵه‌ی پێشوودا به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه، كۆمه‌ڵێك داتا‌و ئاماری نوێى تێدایه. جگه‌له‌وه‌ش دوو گه‌شتنامه‌ی خۆم بۆ وڵاتی چین، كه له ساڵی 2015 و 2019 دا كردوومه، له‌م چاپه نوێیه‌دا بڵاومكردۆته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كتێبه هه‌ژده‌هه‌مین كتێبی نووسه‌ره، ئه‌م كتێبه‌ش له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی ره‌هه‌ند چاپكراوه. سه‌عات 5:00ی ئێواره‌ی 28-8-2019 مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی چین زلهێزی نوێی جیهان له كتێبخانه‌ی ڕه‌هه‌ند له شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات دوو كتێبی دیكه‌ی چاپی ڕه‌هه‌ند بڵاوكرايه‌وه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure