بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه جوانبیت رۆژانه 3 لیتر ئاو بخۆره‌وه خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، رۆژانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئاودا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، با بزانین ئاوخواردنه‌وه چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر رووی رووخساری مرۆڤ ده‌هێنێت و چ سوودێك ده‌گه‌یه‌نێت و چۆن جوانمان ده‌كات. چه‌ندین خاڵی گرنگ هه‌یه كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه كاریگه‌ری به‌رچاو ده‌بینێت له‌سه‌ر رووخسارت، خاڵی سه‌ره‌كی ئاوخواردنه‌وه ئه‌وه‌یه كه له وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌مانپارێزێت. هه‌روه‌ها ئاو هه‌موو ئه‌نداماكانی له‌ش پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات زۆرترین سوود له‌خواردنی میوه‌و سه‌وزه وه‌ربگرین، كاریگه‌ری خواردنه به‌سووده‌كان بهڕووخسارمانهوه ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها خانه‌ی تازه دروستده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووخسار ده‌رده‌كه‌وێت كه به به‌رده‌وامی پێست له نوێبونه‌وه‌و گه‌شه‌دا ده‌بێت. له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاو به به‌رده‌وامی بۆماوه‌ی دوو هه‌فته، ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه هه‌وڵبده‌ن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئاوخواردنه‌وه تا ببنه خاوه‌نی رووخسارێكی جوان. خاك – س/ كۆسمۆپۆلیتن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure