ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پێستێكی زۆر ناسكیت و به‌رده‌وام پێستت سوورده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش بێگومان به‌رده‌وام زۆر هه‌راسانت ده‌كات، بۆیه گرنگه به‌ئاگابیت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ ده‌موچاوت به‌كاریده‌هێنیت. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ پێستێكی ناسك، كه زۆر گرنگه ده‌رمانێكی میلد به‌كاربهێنیت، ئه‌وه‌ش وشه‌یه‌كی ئه‌وروپییه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نه زۆر به‌هێزه نه زۆر لاوازه، به‌ڵكو مامناوه‌ندییه، هه‌روه‌ها زیان ناگه‌یه‌نێت به‌ته‌ندوستی پێست، له‌هه‌مانكاتدا كرێم له‌سه‌ر ژماره‌ی 5.5 پیها به‌كاربهێنه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رزی ژماره‌ی كرێمه بۆ پێستی ده‌موچاو. ماركه‌ی سێبامێد گرنگی به‌پێستی ناسك ده‌دات، هه‌موو ده‌رمانه‌كانی پێكهاتوون له‌ژماره‌ی 5.5 پیها، كه ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه بۆ پاراستنی پێست، هه‌روه‌ها پێست له‌وشكی ده‌پارێزێت، به‌مشێوه‌یه ته‌ندروستی پێستی ده‌موچاو هه‌راسان نابێت و له‌كاتی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌رمانه‌كانی ماركه‌ی سێبامێد پێست ده‌پارێزن، هه‌روه‌ها رێگری ئیلتیهاب و حه‌ساسیه‌تی پێسته. ئه‌و ماددانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ماركه له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن ئه‌مانه‌ن: 1- شامپۆ بۆ شۆردنی قژ 2- شامپۆ بۆ شۆردنی له‌ش 3- كرێم بۆ پاراستنی پێستی له‌ش 4- موعه‌ته‌ر 5- حه‌پی شۆردن 6- دوو جۆر كرێم بۆ ده‌موچاو خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure