وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگاداریيه‌كدا خوێندكارانی قۆناغی 12 ئاگادارده‌كاته‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌توانن پاسوۆردو یوزه‌ر له خوێندنگاكانیان وه‌ربگرنه‌وه. له ئاگاداریيه‌كی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە دەرچووانى قۆناخى 12ى ئامادەیى (خولى یەکەم و دووەم) دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، توانرا وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووان ئامادەبکرێت و ئەمڕۆش وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە كرا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا لە دەرچووانى 12ى ئامادەیى بە هەردوو خولى یەکەم و دووەم دەکات لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم). وتیشی: پێویستە دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بیپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure