31/8/2019 12:01 AM

دروستكردنی شۆربای گێزه‌ر به‌كه‌ره‌وز

زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت ئه‌م شۆربایه‌ ئاماده‌بكه‌یت، چونكه‌ ته‌نها پێویستت به‌چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كه‌، هه‌روه‌ها خواردنێكی سوك و ئاسانه‌، هاوكات ده‌توانیت له‌ناو به‌فرگریش هه‌ڵیبگریت.

كه‌ره‌سته‌كان:
1 كه‌وچكی چێشت زه‌یتی زه‌یتون
4 گێزه‌ری گه‌وره‌ به‌پاككراوی و به‌پارچه‌ی گه‌وره‌
نیو پیاز به‌قاشی گه‌وره‌
900 میلیلیتر تامی سه‌وزه‌
ده‌سكێك كه‌ره‌وز

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1- رۆنه‌كه‌ له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ندی گه‌رمبكه‌.
2- گێزه‌رو پیازه‌كه‌ بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌ناو رۆنه‌كه‌دا سوربكه‌ره‌وه‌.
3- پاشان تامی سه‌وزه‌كه‌و كه‌ره‌وزه‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌ با هه‌موو پێكه‌وه‌ بكوڵێت هه‌تاوه‌كو گێزه‌ره‌كه‌ ده‌كوڵێت و نه‌رمده‌بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 10 خوله‌كی پێویسته‌.
4- دواتر له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ دایبگره‌ هه‌تاوه‌كو كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه‌.
5- پاشان بیخه‌ره‌ ناو عه‌ساره‌یه‌كه‌وه‌ هه‌تا وه‌كو كرێم شلده‌بێته‌وه‌، ئێستا ده‌توانیت گه‌رمیبكه‌یته‌وه‌و دوای گه‌رمكردنه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ خواردن.

خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved