یه‌كێك له خۆراكه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به‌باش و گرنگ باسیده‌كرێت، چای سه‌وزه. له پێكهاته‌ی گه‌ڵاكه‌یدا بڕێكی باش دژه ئۆكسێنه‌ری تێدایه، كه ناهێڵێت مرۆڤ توشی نه‌خۆشی دڵ ببێت و له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌یپارێزێت، بگره زۆرجار هۆكارێكیشه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی دڵه‌ته‌په‌و لێدانی باڵانسی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك راده‌گرێت. هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له له‌شداو رێگره له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌كری ناو خوێن و باڵانسی شه‌كریش راده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌راوردكارییه‌كی ئه‌نجامدا له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی چای ره‌ش ده‌خۆن و ئه‌و كه‌سانه‌شی چای سه‌وز، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی چای سه‌وز ده‌خۆی توانای جوڵه‌یی و جه‌سته‌یی و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی پێكهاته‌ی خانه‌كانیان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو باشتره، له‌ڕووی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ییشه‌وه بڕی پێوانه‌یی له‌شیان كه‌متره، هه‌ربۆیه زۆرجار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و له‌شولاری رێك چای سه‌وز به‌كارده‌هێنرێت. چۆن چای سه‌وز بخوریت؟ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه رۆژانه پێویست ده‌كات (3 تا 4) كوپ چای سه‌وز بخورێت، چونكه زۆرجار خواردنی زیاد له‌پێویست ده‌بێته هۆی تێكچوونی گه‌ده‌و ریخۆڵه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure