ئەو رەشییەی لەژێر چاوەکان دروستدەبن و وات لێدەکات وەک نەخۆش دەربکەویت، هۆکاری چییەو چۆن چارەسەر دەکرێت؟ زۆرن ئەو کەسانەی لەژێر چاویان هێڵێکی رەشی کاڵ دروستدەبێت کە زۆرینەی کات وا دەردەکەون نەخۆشبن، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هیلاکی و کەمخەوی و خواردنی خۆراکی ناتەندروست. بۆ ئەوەی رزگارت ببێت لەو هێڵانەو رووخسارت دووبارە بە شێوەیەکی جوان و تەندروست دەربکەوێت، پێویستە گیراوەیەکی سروشتی بەکاربهینیت. پێویستە کەمێک چای شیلەتێن لەگەڵ خوێ تێکەڵبکەیت و بە پارچەیەک لۆکەی خاوێن لەسەر هەردوو چاوت بە داخراوی دایبنێیت و بۆ ماوەی 15 دەقیقە لەسەرى بێت، دواتر بە ئاوێکی شیلەتێن رووخسارت دەشۆیت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure