31/8/2019 11:55 PM

شەوە تاریکەکانی ژیان خەم دەنووسنەوە بڵاودەکرێتەوە

کۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوە دیوانی شیعری شاعیری کۆچکردوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر بەڕێوەدەچێت.

لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ دیوانی شیعری شەوە تاریکەکانی ژیان خەم دەنووسنەوە لە نووسینی شاعیری کۆچکردوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر دەناسێنرێت و دواتر لەلایەن رۆژنامەنووس رێبوار محەمەد یوسف هاوسەری کۆچکردوو بەسەر ئامادەبوواندا دابەشدەکرێت.

کۆڕەکه 1-9-2019 سەعات 10:30 دەقیقەی بەیانی بەڕێوەدەچێت.

كەژاڵ ئیبراهیمی شاعیر لە ساڵی 1968 لە شاری قەڵادزێ‌ لەدایكبووە. لە ساڵی 1987ەوە دەستی بە نووسین كردووەو خاوەنی 15 دیوانی شعریە، لە ساڵی 2018 و لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved