ناوه‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌نرا. به‌پێی راپۆرِتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عه‌لیرِه‌زا تابێش" ده‌بیرو به‌رپرسی فیسیڤاڵ، له چه‌ند حوكم و برِیاری جیادا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هانی دیاریكرد. به‌مپێیه "ئیره‌ج ته‌هماسب"، "ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو"، "غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی"، "ساره به‌یات"، "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده"، "حامید جه‌عفه‌ری" و "عه‌لی مه‌زاهیری" پێكهاته‌ی 7 كه‌سی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه پێكده‌هێنن. له درێژه‌دا پوخته‌یه‌ك له ئه‌زموونه‌كانی زانستی و هونه‌ری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان ئاراسته ده‌كرێت. ئیره‌ج ته‌هماسب "ئیره‌ج ته‌هماسب" پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤیزیۆن، ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌رو سیناریۆنووسی ئێرانیه، ده‌رچووی به‌شی شانۆ له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانستگای تارانه. ته‌هماسب ده‌وری ئه‌كته‌ری، ده‌رهێنان و نووسینی ده‌قی سیناریۆی فیلم گه‌لێكی وه‌كو "كڵاوسوور و كوری پوور"، "یه‌كێك بوو، یه‌كێك نه‌بوو"، "كڵاوسوورو سه‌روی ناز" "له‌ژێر دره‌ختی هڵوو" و "كڵاوسوورو به‌چه نه‌نه" و هتد له كارنامه‌ی هونه‌ریدا هه‌یه. ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو "ئه‌مروڵڵا ئه‌حمه‌دجوو" ده‌رهێنه‌رو سیناریۆنووسی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنه كه كاری خۆی به چێكردنی كورته فیلمه‌كان ده‌ستپێكرد، خوێندنی له به‌شی فیلمهه‌ڵگرتنی سینه‌ما له قوتابخانه‌ی باڵای ته‌له‌ڤیزیۆن ته‌واو كرد‌و یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی "چڵه‌كانی داری بی" بوو. له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ده‌توانرێ به زنجیره درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی "رۆژێك رۆژگارێك" ئاماژه بدرێت. حامید جه‌عفه‌ری "حامید جه‌عفه‌ری" به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌ماو ئه‌نیمه‌یشێن خه‌ڵكی ئێرانه، خاوه‌نی برِوانامه‌ی به‌شی ئابووری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گروپی هونه‌ریی پوویایه. جه‌عفه‌ری چالاكی پیشه‌یی خۆی به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نیمه‌یشێنی سینه‌مایی "9:20 له بووشێهر" له سینه‌مادا ده‌ستپێكردو ئێستاش وه‌كو یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌ندامی فه‌رمی كۆمه‌ڵگای پیشه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌مای ئێرانه. به‌رهه‌مهێنانی پرِفرۆشترین ئه‌نیمه‌یشێنه‌كانی مێژووی سینه‌مای ئێران "شاهزاده‌ی رۆم" و "فیلشاه"ی له‌ئه‌ستۆدا بووه‌و توانیویه‌تی دیپلۆمای شانازی له هه‌ژده‌یه‌مین جه‌ژنی سینه‌مای ئێران به‌ده‌ستبهێنێت. غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی "غوڵامرِه‌زا ره‌مه‌زانی" ده‌رهێنه‌رو سیناریۆنووسی بواری منداڵان و مێرمنداڵان خه‌ڵكی ئێرانه. ده‌رهێنانی فیلمه‌كانی "زه‌ربه فه‌نی"، "هه‌ڵاتن له ئوردوو"، "چۆله‌كه‌ی ئه‌شی مه‌شی" و چه‌ندانی دیكه‌ی له‌ئه‌ستودا بووه‌و زۆربه‌ی چالاكییه‌كه‌ی له‌بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدایه. نووسینی به‌رهه‌م گه‌لێكی زۆر له‌بواری منداڵاندا له سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیۆن له‌ئه‌ستۆی ره‌مه‌زانیدا بووه. ساره به‌یات "ساره به‌یات" ئه‌كته‌ری سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیۆن و ده‌رچووی به‌شی ئه‌كته‌ری له دامه‌زراوه‌ی كارنامه‌یه. به‌یات له ساڵی 1389ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 2010ی زایینی بۆ ده‌ورگێرِان له فیلمی "جیابوونه‌وه‌ی نادر له سیمین" هه‌ڵبژێردراو له درێژه‌شدا له‌گه‌ڵ "له‌یلا حاته‌می"، "سارینا فه‌رهادی" و "كیمیایی حوسێنی" خه‌ڵاتی ورچی زێوینی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی له فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلین به‌ده‌ستهێنا. ده‌ورگێرِانی ئه‌و له فیلمی سینه‌مایی "بیست و یه‌ك رۆژ دواتر" له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌درِه‌زا خیره‌دمه‌ندان" سه‌رنجی هه‌مووانی بۆ لای خۆی راكێشا. مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیۆن، خاوه‌نی برِوانامه‌ی كارناسی باڵا واته ماسته‌ری ئه‌ده‌بیاتی شانۆگه‌ری له كۆلێژی سینه‌ماو شانۆی زانستگای هونه‌ره. له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی "مه‌رجان ئه‌شره‌فی زاده" ده‌توانرێ به چالاكی له زنجیره درامای "شكۆی یه‌ك ژیان"، زنجیره درامای "ئه‌وی دیكه" و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "ئابجی" ئاماژه بدرێت. هه‌روه‌ها له‌بواری كورته فیلمیشدا چالاكییه‌كی زۆری هه‌بووه. د.محه‌مه‌د عه‌لی مه‌زاهیری "د.عه‌لی مه‌زاهیری" ده‌روونناس و مامۆستای زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتی تاران و سه‌رۆكی كۆلێژی زانسته‌كانی په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی له زانستگای شه‌هید به‌هه‌شتییه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌روونناسانی ئێرانه‌و به‌شی پیشه‌یی و پسپۆرِانه‌كه‌ی ده‌روونناسیی منداڵه. مه‌زاهیری وتارگه‌لێكی زۆری له‌بواری ده‌روونناسی له گۆڤار‌و بڵاڤۆكه جۆراوجۆره‌كاندا چاپكردووه. هه‌روه‌ها نووسه‌ری چه‌ندین كتێبیشه له‌م بواره‌دا. خاك - مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure