بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئالیك (عه‌له‌ف) ماسی گه‌یشتۆته قۆتاغی كۆتایی و دواتر پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌ستپێده‌كات. له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێر، توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئالیك (علف)ی ماسی-یان گه‌یاندۆته قۆناغی كۆتایی و به‌مزووانه به‌ڕه‌سمی ده‌گه‌نه قۆناغی ڕاگه‌یاندنی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌و ده‌ستده‌كرێت به به‌رهه‌مهێنان. ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌م به‌رهه‌مه كه ده‌رئه‌نجامی ژیری و ماندووبوونی خه‌ڵكانی خۆ وڵاتيیه دوو هێنده‌ی به‌رهه‌می هاوده‌كراوی بیانی سوودبه‌خشه واتا 200٪ كاراتره بۆ به‌رهه‌می ماسی، به‌وپێیه‌ی بۆ به‌رهه‌می ماسی به پشتبه‌ستن به عه‌له‌فی هاورده‌كراو بۆ هه‌ر یه‌ك كیلۆ گۆشتی ماسی پێویست به دوو كیلۆ عه‌له‌ف هه‌یه. به‌ڵام به به‌كارهێنانی ئه‌و عه‌له‌فه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك گۆشت ماسی ته‌نیا یه‌ك كیلۆ له‌و عه‌له‌فه پێویسته. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure