1/9/2019 12:15 AM

پێویستە بەتەمەنەكان سەردانی پزیشكی ددان بكەن

پزیشكانی ددان دەڵێن كە بەتەمەنەكان بەپێی پێویست گرنگی بەتەندروستی ددانیان نادەن، لەدەرئەنجامی لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە لەنێوان ۱۰ كەسدا 6 لەو كەسانە سەردانی پزیشكانی ددان ناكەن، هەروەها تەنها 20% لەو كەسە بەتەمەنانەی لەسەرو ۸۰ ساڵن سەردانی پزیشكی ددانیان كردووە لەساڵی رابردوودا، هەربۆیە پزیشكانی ددان بەم دەرئەنجامە دڵیان خۆش نییە، چونكە پێیانوایە كە هەموو كەسێك پێویستە گرنگی بەتەندورتسی ددان بدات>

پزیشكانی ددان پێیانوایە كە هەموو پێكەوە دەبێت هەوڵبدەین گرنگی بەتەندروستی ددانەكانمان بدەین، كەواتە هەر كەسەو لەخێزانەكەی خۆیدا گفتوگۆ لەسەر بابەتی تەندروستی ددان بكات، هەروەها زۆر پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ یەكتردا بكەین بۆ سەردانی پزیشكی ددان، بەتایبەتی بەتەمەنەكان پێویستە گرنگی بەتەندروستی ددان بدەن، چونكە بەتەمەنەكان زۆرجار پێیانوایە كە تەندروستی ددان گرنگ نییە، بۆیە زۆر گرنگی پێنادەن و پشتگوێی دەخەن، بەڵام لەڕاستیدا زۆر پێویستە شەش مانگ جارێك كۆنترۆڵی ددان بكرێت.

هەروەها پزیشكانی ددان ئاماژە بەوە دەدەن كە بۆیە پێویستە هەموو پێكەوە گرنگی بەتەندروستی ددان بدەین، چونكە نەپاراستنی تەندروستی ددان زیانی هەیە بۆ تەندروستی جەستە، بەهۆی ئەوەی كە نەخۆشی شەكرە دروستدەكات و هەروەها نەخۆشی دڵ زیاد دەكات.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved