به‌وێنه.. ناساندنی كتێبێكی نوێی شاعیر كه‌ژاڵ ئیبراھیم خدر ڕۆژى 1-9-2019 له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر میوان، كتێبێكی نوێی كۆچكردوو شاعیر كه‌ژاڵ ئیبراھیم خدر به‌ناوی (شەوە تاریکەکانی ژیان خەم دەنوسنەوە) ناسێنرا. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شيعرێكی شاعیری كۆچكردوو كه‌ژاڵ ئیبراھیم خدر ده‌ستیپێكرد. پاشان تیشكخرایه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبكه‌و له‌لایه‌ن میوانانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا. له دوايیشدا كتێبه نوێیه‌كه‌ی شاعیر كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به‌سه‌ر میواناندا دابه‌شكرا. خاك - فۆتۆ: كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure