له مانگی رابردوودا ئه‌و شمه‌ك و خۆراكانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان، بڕه‌كه‌ی (68) تۆن بووه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوبراون. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی ئابدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له خۆراك و شمه‌ك و موادی پاككه‌ره‌وه‌و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی كه به‌رواری به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه یان به‌هۆی خراپ گواستنه‌وه‌و عه‌مباركردنه‌وه خراپبوون و شیاو نه‌بوون بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی به هاوكاری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی له‌ناوبراون. به‌پێی راپۆرته‌كه دیارترین ئه‌و خۆراك و شمه‌كانه بریتیبوون له (برنج و هێلكه‌و خورماو شه‌ربه‌ت و دۆشاوی ته‌ماته‌و خۆراكی له‌قوتونراو و شامپۆو پاككه‌ره‌وه‌و جگه‌ری ئێرانی و ده‌مانچه‌ی موروو بابه‌تی جوانكاری ژنان. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure