نمایشكردنی "ماڵی دۆست له كوێیه؟" له ده‌رهێنانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" له ئیسفه‌هان ئه‌مساڵ حه‌وت به‌رهه‌م له به‌شی فیلمه نۆژه‌نكراوه‌كانی سینه‌مای منداڵان و پێنج به‌رهه‌م له به‌شی فیلمه‌كانی پڕ له یادو بیره‌وه‌ری له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران نمایش ده‌كرێن. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ میوانداری به‌شێكه به ناونیشانی "نمایشكردنی فیلمه نۆژه‌نكراوه‌كانی سینه‌مای منداڵانی ئێران". ناوه‌كانی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌م به‌شه‌دا نمایشده‌كرێن بریتین له: "ساز ده‌هه‌نی" له ده‌رهێنانی ئه‌میر نادری "ماڵی دۆست له كوێیه؟" له ده‌رهێنانی عه‌باس كیارۆسته‌می "نیاز" له ده‌رهێنانی عه‌لیڕه‌زا داودنیژاد "به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌كانی بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران" "شاری مشكه‌كان" له ده‌رهێنانی مه‌رزیه برومه‌ند "دزی بووكه‌ڵه‌كان" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا هونه‌رمه‌ند "اتال و ئاواته چكۆله‌كان" به‌رهه‌می مه‌سعود كرامه‌تی ئه‌م فیلمانه له دوو سینه‌مای په‌ردیسی سینه‌مایی چوار باغ له هۆڵی چل ستوون و له هۆڵی ئیسفه‌هان سیتی سه‌نته‌ری 4 نمایش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ به‌شێك به ناونیشانی نمایشكردنی فیلمه‌كانی پڕ له یادو بیره‌وه‌ری له‌به‌رچاو گیراوه كه پێكهاتووه له فیلمه‌كانی "یه‌كێك بوو، یه‌كێك نه‌بوو" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب، "خوشكه غه‌ریبه‌كان" به‌رهه‌می كیومه‌رس پورئه‌حمه‌د، "كڵاو سوور" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج ته‌هماسب، "پشیله‌ی ئاواز خوێن" به‌رهه‌می كامبۆزیا په‌رته‌وی و "شاری مشكه‌كان" به‌رهه‌می مه‌رزیه برومه‌ند. ئه‌م فیلمانه بڕیاروایه له په‌ردیسی سینه‌مایی هونه‌ری ئیسفه‌هان نمایشبكرێن. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure