2/9/2019 12:06 AM

زیانەكانی قەڵەوی

لەزۆربەی كۆمەڵگاكاندا زیادبوونی كێش لەبەردەوامبووندایە، قەڵەویش زیان دەگەیەنێت بەتەندروستی مۆرڤ، زۆرجار مرۆڤ روودەكاتە نەشتەرگەری بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە، بەڵام نەشتەرگەری هەموو كاتێك چارەسەر نییە بۆ قەڵەوی، بەڵكو قەڵەوی نەخۆشییەكی زۆر گەورەو ترسناكە بۆ باری تەندروستی مرۆڤ.

پزیشكان لەمبارەیەوە دەڵێن كە مرۆڤ بەهۆی خواردنی زۆر قەڵەو دەبێت، یان بەهۆی ئەوەی كە بەپێی پێویست جوڵە ناكات، یاخود بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانەوە.

هاوكات دەشڵێن كە قەڵەوی پەیوەندی بەنەخۆشی دەروونیشەوە هەیە، بۆیە قەڵەوی وا لەمرۆڤ دەكات لەژیاندا كەمتەرخەم بێت، لەهەمانكاتدا باری تەندروستی مرۆڤ لەوجۆرە نەخۆشییە ترسناكانە نزیكدەكاتەوە كە مردنی بەدواوەیە.

هەروەها پزیشكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەوجۆرە نەخۆشییە ترسناكانەی مرۆڤ روبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی قەڵەویەوە ئەمانەن: نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ، هەروەها قەڵەوی توشی جەڵدەت دەكات و نەخۆشی شێرپەنجەش دروستدەكات، هاوكات بەهۆی ئەوەی كە قەڵەوی زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە ئەو كەسانەی بەڕێژەیەكی زۆر قەڵەون پێشتر ژیان لەدەستدەدەن لەچاو ئەو كەسانەی قەڵەو نین.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved