چ پەیوەندییەکی قووڵمان لەگەڵ دایک و باوکمان بووبێت یان ئەگەر ئەو پەیوەندییه زۆر ئاسایی بووبێت، به پێی بۆچوونەکانی "زیگمۆند فرۆید"، باوکی زانستی دەروونشیکاری، هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەوان کاریگەری دەبێت لەسەر پێکهاتنی کەسایەتی ئێمە لە داهاتوودا. لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەو ڕەفتارانه و هەروەها کاردانەوەیان لەسەر کەسایەتی دواڕۆژی مناڵ ئەکەین.
١-گەر دایک و باوک لە ماڵەوە ئەرکیان به مناڵەکەیان سپاردبێ، ئەو مناڵە لە دواڕۆژدا به نیسبەت بابەتە جۆراوجۆرەکانەوە هەست به بەرپرسایەتی ئەکات. ٢-گەر دایک و باوک ئیش و کارێکی تایبەت فێری مناڵەکەیان بکەن، ئەگەری ئەوە هەیه ئەو مناڵە لە داهاتوودا لە بواری خوێندن و ژیاندا کەسێکی سەرکەوتوو بێت. ٣-گەر دایک و باوک جاروبار درۆیان لەگەڵ مناڵەکەیان کردبێ، ئەو مناڵە لە دواڕۆژدا متمانەیەکی ئەوتۆی بە کەسانی دەوروبەر ئەویە نابێ. ٤-گەر دایک و باوک ڕوانگەیەکی نەرێنیان بە نیسبەت لەشیانەوە بووبێت، ئەگەری ئەوە هەیه مناڵەکەیان ئاستی متمانەبەخۆیی نزم بێت. ٥-گەر دایک بەردەوام دڵەڕاوکێی هەبێت، لەوانەیه مناڵەکەی لە وانەی ماتماتیکدا زۆر سەرکەوتوو نەبێت. ٦-گەر دایک ئیشی دەرەوە بکات، ئەگەری ئەوە هەیه کچەکەشی لە داهاتوودا لە بواری ئابوورییە سەربەخۆ بێت. ٧-گەر چاوەڕوانییەکانی دایک و باوک لە مناڵەکەیان زۆر بێت، ئەو مناڵە لە قوتابخانه سەرکەوتووتر ئەبێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure