2/9/2019 03:25 PM

خانووی کەسە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکان

کەسانی بەناوبانگ بەردەوام حەزیان لەوەیه کە خاوەنی باشترین شتەکان بن. لە ئۆتۆمبێلی گرانباییەوە بگرە تا جل و بەرگ و گەشت کردن به دەوری جیهاندا . یەکێکی‌تر لەو شتانه، خانوو و شوێنی نیشتەجێ بوونه. لە درێژەدا وردەکاری خانووی چەند کەس لە ئەستێرە بەناوبانگەکان ئەخەینە ڕوو.
١-برەد پیت و ئەنجێلینا جۆلی
ئەم دوو ئەکتەرە بەناوبانگە کە پێشتر هاوسەر بوون، لە 2008ـدا لە باشووری فەڕەنسا کۆشکێکیان کڕی کە نرخەکەی 67 ملیۆن دۆلار بوو. ئەوان هەر لەم کۆشکەدا ئاهەنگی زەماوەندەکەیان بەڕێوە  برد. ڕووبەری ئەم مڵکە 4,856 مەتر دوجایە و بریتییه لە چەند بینا کە هەموویان لە سەدەی 17ـدا بونیات نراون.
٢-تۆم کروز
ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی هۆلیوود لە ویلایەتی کلۆرادی ئەمریکا خانوویەتی کڕیوە کە نرخەکەی 59 ملوێن دۆلارە. رووبەری ئەم مڵکە 1,205 مەتر دوجایه و لە نێوان دارستانێکدا هەڵکەوتووە. ئەم بینایه بریتییه لە حەوت ژووری خەو و ژووری کتێبخانه و ژوورێکی تایبەت بۆ میوان.
٣-کیم کارداشیان و کانیە وێست
کانیە وێست و کیم کارداشیانی هاسەری، خاوەنی مڵکێکن به ڕووبەری 12,140 مەتر دوجا و گۆیا بۆ کڕین و نوێژەن کردنەوەی ئەم خانووە 40 ملیۆن دۆلاریان سەرف کردووە. تایبەتمەندییه سەرەکییەکانی ئەم خانووە بریتین لە دوو مەلەوانگە، باخێکی ترێ و ستۆدیۆیەکی مۆزیک.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved