فیودۆر-ی رۆبۆت كه له شێوه‌ی مرۆڤدا دروست كراوه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو به سواری كه‌شتی ئاسمانی سۆیۆز ئێم ئێس 14 گه‌یشته وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بۆشایی ئاسمان‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره رۆبۆتێك له شێوه‌ی مرۆڤدا ره‌وانه‌ی ئه‌و وێستگه نێوده‌وڵه‌تییه بكرێت. ئه‌و كاته‌ی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به وێستگه‌كه‌وه لكا‌و یه‌كیان گرت، وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاسمانی له‌سه‌ر ئاستی چین ده‌سووڕایه‌وه، پرۆسه‌ی یه‌كگرتنی كه‌شتییه‌كه‌و وێستگه‌كه‌ش، پرۆسه‌یه‌كی زۆر ورد‌و ئاڵۆزه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی رۆسكۆسمۆسی روسی تایبه‌ت به بۆشایی ئاسمانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا. دوای لكانی كه‌شتییه‌كه به وێستگه‌كه‌وه، پرۆسه‌ی هاوڕێككردنی فشاری ناو هه‌ردوو پارچه‌كه ده‌ست پێده‌كات كه چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت‌و دوای دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو شتێك له شوێنی خۆیه‌تی، رێگه ده‌درێت ده‌رگای كه‌شتییه‌كه بكرێته‌وه‌و فیودۆری رۆبۆت بچێته ناو وێستگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌وه. كه‌شتی ئاسمانی سۆیۆز ئێم ئێس 14 له بنكه‌ی بایكۆنۆری كازاخستانه‌وه هه‌ڵدرا، یه‌كه‌م جاریشه كه‌شتێیه‌كه به بێ كه‌شتیوانی مرۆڤ ره‌وانه‌ی ئاسمان بكرێت.
نۆڤستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure