نه‌وه‌ی پێنجه‌می ته‌كنۆلۆژیای مۆبایل كه پێی ده‌ڵێن فایڤ جی به‌ڕێوه‌یه‌و ورده ورده به هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن دژی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژیایه‌ن‌و ده‌ڵێن تیشكی مه‌ترسیدار بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. ئه‌م بۆچوونه تا راده‌یه‌كی به‌رچاو له سایت‌و ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاو بۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له ئاژانس‌و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی وڵاتان هاتنه ده‌نگ‌و رایانگه‌یاند، كه شه‌پۆله بێته‌له‌كانی فایڤ جی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نن. نه‌وه‌ی پێنجه‌می ته‌كنۆلۆژیای مۆبایلی زیره‌ك گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه خێرایی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت زۆر زیاتر ده‌كات‌و به به‌راورد له‌گه‌ڵ فۆر جی 10 هێنده خێراتره. د. د‌یڤید رۆبێرت گرایمز كه زانایه‌كی ئێرله‌ندییه له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، شه‌پۆلی بێته‌لی مۆبایل له جۆری مایكۆوه‌یڤه‌و نابینرێت كه زۆر لاوازتر‌و بێتینتره له شه‌پۆلی رووناكی بینراو، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ زیانێك به خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت.
زه سه‌ن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure