زاناكان ئامێرێكی بچووكیان له شێوه‌ی پیتی یوی ئینگلیزی‌دا دروست كردووه، كه له كاتی خه‌وتندا پرخه‌پرخ ناهێڵێت‌و ئامێره‌كه‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر پێستی ژێر چه‌ناگه‌دا ده‌چێنرێت. ئه‌و ئامێره به جۆرێك دروست كراوه كه له كاتی خه‌وتندا وزه ده‌به‌خشێت به ماسولكه‌كانی ده‌وروبه‌ری زمان‌و ناو قوڕگ‌و گرژیان ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ش ماسولكه‌كان له كاتی خه‌ودا شل نابنه‌وه‌و پرخه‌پرخ دروست نابێت، واته مرۆڤه‌كه له خه‌ودا ناپرخێنێت. ئه‌و ئامێره تازه‌یه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، ئامێری هانده‌ر كه له ژێر پێست ده‌چێنرێت، له‌گه‌ڵ چیپێكی ئه‌له‌كترۆنی‌و له‌گه‌ڵ چه‌سپێك كه له‌سه‌ر پێسته‌وه ده‌بێت‌و بۆ كاراكردن‌و له‌كارخستنی ئامێره‌كه‌یه. به‌م دواییانه ئامێره‌كه له بریتانیا مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وت سه‌نته‌ری زانستی له وڵاتانی فه‌ره‌نسا‌و ئوسترالیا تاقی كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه كه ئامێرێكی به‌سووده‌و بێزیانه.
روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure