2/9/2019 04:50 PM

دنیای چیرۆک کۆمەڵێک دەق و ڕەخنە



لە نوێترین کتێبی وەرگێڕدراویدا نووسەر و وەرگێڕ حەمە کەریم عارف کتێبی دنیای چیرۆک لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند چاپ و بڵاو دەکاتەوە. 
ئەم کتێبە کۆمەڵێک چیرۆکی هەڵبژاردەی گەورە نووسەرانی جیهانە، کە سەرجەمیان چیرۆکی بەناوبانگ و دەقی دیاری نێو دنیای گێڕانەوەن و لەسەر ئاستی جیهان دەقگەلی ناسراو و دیارن. گرنگی ئەم کتێبە تەنها لەم تێکستە مەزنانەدا نییە، بەڵکو گرنگییەکەی لەوەدایە کە لەگەڵ هەر چیرۆکێکدا خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و ڕەخنە سەبارەت بە چیرۆکەکە خراوەتەڕوو. هەر لێرەوە ئەم کتێبە دەروازەیەکی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە چیرۆک و هونەری چیرۆکنووسین و تێگەیشتن لە پەنهانەکانی چیرۆک و دنیای گێڕانەوە، چونکە ڕەخنەنووسانی ئەم دەقانە بە وردەکارییەکی زۆرەوە هەوڵی شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دەقەکانیان داوە و ئەمەش دەروازەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی خوێنەر بە زۆرێک لە پەنهانەکانی دەقەکان و هونەری چیرۆکنووسین ئاشنا بێت... 
بەم کتێبەوە ژمارەی کتێبە چاپکراوەکانی مامۆستا حەمە کەریم عارف دەگاتە 140 کتێبی چاپکراو و ئەم کتێبەش لە دوتوێی 326 چاپ و بڵاوکراوەتەوە. 
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved