حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و وه‌فدی یاوه‌ری. له‌و دیداره‌دا باس له توندوتیژی و جۆره‌كانی توندوتیژی و هۆكاره‌كانی دروستبوونی توندوتیژی كرا، كه له ئێستادا له زیادبووندایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆشیاری تاك له زیادبووندایه له داواكردنی مافه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش كورده عومه‌ر داوایكرد وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكارو پاڵپشتیان بێت له كاركردنی زیاتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی. وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانیش رایگه‌یاند، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه كاربكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ناو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و دژی ئافره‌تان هه‌وڵبده‌ین تاكێكی ته‌ندروست به‌رهه‌مبهێنین بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌ركی حكومه‌ته به هه‌موو لایه‌نه‌كانيیه‌وه‌و به هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاربكات بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به میكانیزمی گونجاو. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure